ئازاد جەلال: وه‌ک توێژه‌رێک به‌رات بۆ چاره‌سەری كێشه‌ی منداڵی خه‌مۆک و گۆشه‌گیر به‌كاردێنم
- ڕاپۆرت
- 2024-02-24
ژمارەیەک منداڵ لە شەوی بەراتدا
ئاڤا نیوز
ساڵی 2009 ئازاد جەلال کە پیشەی ڕێنماییکار و ڕاوێژکاری خێزانییە بیرۆکەیەکی بۆ دروست دەبێت کە هاوتا لەگەڵ بەخشینی نوقڵ و شیرینی گۆڤاری منداڵانیش ببەخشێت و کولتووری خوێندنەوە بچەسپێنێت لایان، بۆ ئەم مەبەستەش لە سەرەتاوە نزیکەی 400 بەرخ دابەش دەکات.
لێدوانی فەرمی:
لەسەر ئەو پرسە ئازاد جەلال بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ماوەی 10 ساڵه هه‌موو شه‌وێكی به‌رات 300 تاوەکو 400 گۆڤارم له کۆگاوە ده‌هێنا و چەند ساڵێكیش گۆڤارێکم بە ناوی به‌رخ دابه‌شكرد، وەکو خۆی دەڵێت سایتێک نووسیبووی ئه‌مشه‌و كه‌سێک له گەڕەکی ههوارهبهرزەی سلێمانی 300 به‌رخی دابه‌شكرد به‌یانیه‌كه‌ی دوو سێ كه‌س له ده‌رگایان دا و گوتیان کوا بەرخ، بەشی ئێمە بدە، منیش بەپێکەنینەوە پێمگوتن:بەڕێزان ئه‌وه گۆڤار بوو نه‌ك به‌رخه‌كه خۆی.
ئازاد جەلال باس لەوەش دەکات بەراتی ساڵی 2019 بیرۆكه‌كه‌م گۆڕی بۆ به‌رهه‌می منداڵان خۆیان و ناوم نا گۆڤاری به‌رات، ژماره یەکی شانزه لاپه‌ڕه‌ی ملهوهنم له‌سه‌ر گیرفانی خۆم چاپكرد. نزیكه‌ی هه‌زار دانه‌م چاپكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شەوەکەی بارانیش بوو، به‌ڵام من بازاڕی بێبەرامبەری خۆمم هه‌بوو، 167 گۆڤاری به‌راتم دابه‌شكرد.
ئامانجی گۆڤاری بەرات:
ئازاد جەلال لە بارەی ئامانجی لەو کارەی دەڵێت: مەبەستم بوو بە هەموو لایەک بڵێم پێویستە منداڵان له جیهانی تایبه‌تی خۆیان بژین و بۆ ماوەیەک له دونیای منداڵی خۆیاندا نووقم بن، له‌لایه‌كی دیکەوە منداڵ ئاشنا بكه‌ین به خوێندنه‌وه‌ی گۆڤاری منداڵ، شیعر و چیرۆک، نایشارێتەوە وه‌ک توێژه‌رێک، به‌رات بۆ چارهرهسهی كێشه‌ی منداڵی خه‌مۆک و گۆشه‌گیر به‌كاردێنێت، کە تێیدا زۆرێک له دایكان و باوكان له‌گه‌ڵ مناڵه‌كانیان دێن و کۆڵان و گه‌ڕه‌كی پێ قه‌ره‌باڵخ دەکەم، لە تەکنەلۆژیا دووریان دەخەمەوە.
ئازاد جەلال دەشڵێت: بۆ ئەم کارە پاره‌ی خۆم خەرج ده‌كه‌م، به‌ڵام ڕۆحم پاک ده‌بێته‌وه کاتێک دڵی ئه‌و منداڵانه خۆش ده‌كه‌م و ناویان ناوین ماڵی گۆڤاره‌كه.
تاکە گۆڤارەکەی منداڵان:
ئێستا له كوردستان ته‌نیا یه‌ک گۆڤاری مناڵان ده‌ردەچێت، ئه‌ویش په‌پووله‌یه کە گۆڤارێکی ڕۆشنبیریی پەروەردەیی منداڵانە و رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەریدەکات.
بەرات لە شاری سلێمانی
شەوی بەرات کە دەکاتە شەوی 15ـی مانگی شەعبان کە دوای 15 ڕۆژی دیکە دەبێتە مانگی ڕەمەزان، بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو، تاوەکو ئێستاش شەوی بەرات لەنێو دانیشتووانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانیدا بە گرنگییەوە سەیری کراوە و یادی کراوەتەوە.
لەم شەوەدا زۆربەی خێزانەکان پێکەوە کۆبوونەتەوە و کابانی ماڵ خواردنی تایبەتی ئامادە کردووە، پاشان دوای نانی ئێوارە مناڵان بە کۆڵانەکاندا دەگەڕێن و هەر ماڵە و لای خۆیەوە بە بڕێک پارە، یان بە دەنکێک خورما، یان پارچەیەک شیرینی پێشوازییان لێ دەکات.
گرنگی شەوی بەرات:
شەوی بەرات لای موسوڵمان یەکێکە لە شەوە پیرۆزەکان و خودای گەورە لە قورئاندا باسی کردووە، لە شەوی بەراتدا قیبلەی موسڵمانان لە قودسەوە بۆ مەککە لەسەر خواستی پێغەمبەر (دخ) و بە فەرمانی خودای گەورە گۆڕاوە، هەروەها لە شەوی بەراتدا ئاوی زەمزەم زیادی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
سبەی چوارشەممە لە عێراق کرایە پشووی فەرمی
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
لە میدیا جیهانییەکانەوە چۆن باسی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
13 کاتژمێر لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
10 تشرینی دووەم

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
10 تشرینی دووەم

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
10 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
10 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت





