سەرمایەی وەبەرهێنەرانی بیانی لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 11 ملیار دۆلارە
- بزنس
- 18 تشرینی دووەم

دیمەنێک لە زۆنی زێڕی شاری هەولێر، وێنە: KRD
ئاڤا نیوز
سەرمایەی وەبەرهێنەرانی بیانی لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 11 ملیار دۆلارە و ئیمارات زۆرترین سەرمایەی وەبەرهێنانی لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان لە هەرێمی کوردستان بەگەڕ خستووە.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: زیاتر لە 50 پرۆژەی وەبەرهێنانی بیانی بە گوژمەی زیاتر لە 11 ملیار دۆلار مۆڵەتی کارکردنیان لە هەرێمی کوردستان هەیە و پرۆژەکان لە سێکتەرە جیاوازەکاندا ئەنجام دراون.
ژمارەکان وا دەڵێن: وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بە زۆرترین سەرمایەی بەگەڕخراو لە هەرێمی کوردستان دەدات و ژمارەکان بەم شێوەیەن.
سەرمایەی پرۆژەکانی وەبەرهێنانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان:
پلەی یەکەم: وڵاتی ئیمارات، سێ پرۆژەی گەورەی هەیە، سەرمایەی پرۆژەکانی دوو ملیار و 500 هەزار دۆلارە.
پلەی دووەم: تورکیا 17 پرۆژەی وەبەرهێنانی هەیە کە سەرمایەکەی نزیکەی ملیارێک و 500 هەزار دۆلارە.
پلەی سێیەم: لوبنان 10 پرۆژەی هەیە کە سەرمایەکەی زیاترە لە یەک ملیار دۆلار.
پلەی چوارەم: ئەمریکا چوار پرۆژەی وەبەرهێنانی لە هەرێمی کوردستان هەیە کە سەرمایەکەیان زیاترە لە 120 ملیۆن دۆلار.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوکات وڵاتانی وەک "جۆرجیا، میسر، ئێران، نیوزلەندا، کوەیت، فەرەنسا، چین، سوید، بەریتانیا، ئێران، ئەڵمانیا" زیاتر لە شەش ملیار دۆلار پرۆژەی وەبەرهێنانیان لە هەرێمی کوردستان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 5 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
39 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






