ئاڤا نیوز
زیاتر لە 1500 فەرمانبەری گرێبەست كە زۆرینەیان لە فەرمانگەكانی وەزارەتی تەندروستین، هانایان بۆ ئاڤا هێناوە و داوا دەكەن لەو دوودڵییەی كە هەیانە ڕزگار بكرێت و دەنگیان بگات بە لایەنی پەیوەندیدار. هاوکات چەند دەنگۆیەکیش سەبارەت بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بڵاوبوونەتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی25-9-2024، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بڕیاری بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی دا، كە بەپێی زانیارییەكان ژمارەیان زیاترە لە 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەست.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فەرمانبەرانی گرێبەست چەند جۆرێكن ئەوانیش بریتین لە گرێبەستی میلاك یان ئاسایی، گرێبەستی داهات، پەرەپێدان، گەشەپێدان، کرێی ڕۆژانە، ئێستا دەنگۆیەك بڵاوكراوەتەوە كە گوایە ئەو بڕیارەی سەرۆكوەزیران مەسروربارزانی سەرجەم جۆرەكانی گرێبەست ناگرێتەوە، بەڵكوو تەنیا گرێبەستی ئاسایی دەگرێتەوە كە مانگانە پارەكانیان لەگەڵ مووچە لە بەغداوە دێت.
زانیاریی تایبەت: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا نیوز، بۆ یەكلاكردنەوەی ئەوەی ئاخۆ كام جۆری گرێبەست دەكرێنە هەمیشەیی، هەموویان یان بەشێكیان؟ ئێستا بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران كارەكە دراوەتە وەزارەتی دارایی و ئەنجوومەنی ڕاژە و ئەو دوو لایەنە بە كارەكە هەڵدەستن.
لێدوانی فەرمی: د.عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئێستا وەزارەتی دارایی و ئەنجوومەنی ڕاژە سەرقاڵی كۆكردنەوەی داتا و زانیارییەكانن، بەپێی بڕیارەكە دەبێت بابەتی بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست هاوتەریب بێت لەگەڵ ئەو شێوەیەی لە عێراق پەیڕەو كراوە و لە بودجەدا هەیە، بابەتەكە بە قۆناغبەندی جێبەجێ دەكرێت، هەر كام جۆری گرێبەست لە عێراق كرابێت ئەوەیان لە هەرێمی كوردستان دەكرێت. ئەولەویەت بۆ ئەوانەیە كە پێشووتر لەگەڵ حكومەت كاریان كردووە.
ئەمەش بزانە: ئاڤا بەدواداچوونی زیاتری كرد و دەركەوت كە ئەنجوومەنی ڕاژە و وەزارەتی دارایی لە ڕێگەی لیژنەیەكەوە سەردانی بەغدا دەكەن و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی دەكەن بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە لە ئەوەی كە بەغدا ڕەزامەندی لەسەر هەموو جۆرەكانی گرێبەست دەدات یاخود جۆرێك یان چەند جۆرێكیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش






