
ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا زانیویەتی ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەغدا بڕی 700 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 10 خەرج دەکات، سەرچاوەیەکیش لە بانکی ناوەندی دەڵێت پارەی پێویست لەبەردەتسە.
وێنە گەورەکە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق واژۆیان لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان و خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 کردووە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 خەرج بکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بڕیارە ڕۆژی سێشەممە یان چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە 26 و 27ی مانگ، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 700 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 10 خەرج بکات.
زانیاریی زیاتر: بە وتەی سەرچاوەکەی ئاڤا، ڕەنگە بەغدا هەر ئەو 700 ملیار دینارە بۆ مووچەی مانگی 10 بنێرێت و بڵێت ئەوی تر بە داهاتی ناوخۆ پڕبکەنەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی 10 پێویستی بە نزیکەی تریلۆنێک دینارە و ئەگەر بەغدا هەر 700 ملیارەکە بنێرێت، 300 ملیار دینار کورتهێنان دروست دەبێت.
حکومەتی عێراق داوای 50%ی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات، هەرێمی کوردستانیش لە مانگی دوو بۆ مانگی شەش داهاتی ناردووە، بەڵام داهاتی مانگەکانی حەوت و هەشت و نۆ و دە تاوەکو ئێستا نەنێردراوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا لە ڕێگەی بانکی ناوەندیی عێراقەوە سۆراغی مووچەی پرسی، سەرچاوەیەک وتی: "پارەی پێویست لەبەردەستە و هەر کاتێک بڕیاری خەرجکردنمان پێگەیشت، ڕاستەوخۆ دەیخەینە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان".
ئەمەش بزانە: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان هەفتەیەکە دەستی بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 11 کردووە، ئاڤا زانیویەتی هەفتەی داهاتوو لیستەکە بۆ بەغدا دەنێرێت، بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی عێراق دەست بکات بە وردبینیکردن لێی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش





