داوا دەکرێت لە یاسای بودجە بەگوێرەی ڕێژەی دانیشتووان پشکی کوردستان زیاد بکرێت
- بزنس
- 25 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی سەرژمێری دانیشتوانی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنرا، بەگوێرەی داتاکان دانیشتووانی هەرێمی کوردستان 14٪ـی کۆی گشتیی دانیشتووانی عێراق پێکدەهێنێت، ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت "داوا دەکەین یاسای بودجە بەگوێرەی ڕێژەی دانیشتووان بێت و ئەم یاسایەی ئێستا هەموار بکرێتەوە".
وێنە گەورەکە: یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 پەسەندکراوە، پشکی هەرێمی کوردستانیش لەو بودجەیە بە 12.67% دیاری کراوە.
لێدوانی فەرمی: د. خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئێستا دەبێت یاسای بودجە بگۆڕدرێت و هەموار بکرێتەوە، چونکە پشکی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق بەگوێرەی سەرژمێری ئێستا دەگۆڕدرێت.
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی دەڵێت: ئێمە "هەرێمی کوردستان" دۆخمان زۆر خراپە، بۆیە داوای هەموارکردنەوەی یاسای بودجە دەکەین، بەدیاریکراوی بڕگەی دووەم لە ماددەی 11 کە دەڵێت "نەفەقاتی فیعلی عێراق چەند پارە خەرج دەکات، لەو پارەیە بەشێک وەردەگرین"، واتە ئێمە پارەمان لە بودجەی گشتیی عێراق وەرنەگرتووە، بۆیە ئەگەر ماددەی 11 نەگۆڕدرێت, ئەوا کێشەی مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەمێنێت.
لەلایەکی دیکەوە: د. خەلیل دۆسکی گوتی: پێویستە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی بەگوێرەی ئەم 14%ـی ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دابنرێت کە لە سەرژمێری هەیە، هاوکات نەفەقاتی فYعلی لابدرێت، بەڵام ڕازیکردنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و پەرلەمان ئاسان نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی داتاکانی سەرژمێری ئێستا شەش ملیۆن و 370 هەزار و 668 کەسن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە