ئاڤا نیوز
مەسعود حەیدەر، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق هۆشداری دەدات لە چارەسەرنەبوونی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تەنانەت لە ساڵی داهاتووشدا.
وێنە گەورەكە: جارێكی دیكە گرفت بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دروستبووە، دوای تێپەڕبوونی 25 ڕۆژ هێشتا مووچەی مانگی تشرینی یەكەم لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە ڕەوانە نەكراوە. ئەوەش لەكاتێكدایە لە ساڵی 2014ـەوە، بەغدا بودجەی هەرێمی كوردستانی بڕی و بە درێژایی ئەو ماوەیە، بەردەوام مووچەی هەرێمی كوردستان دوادەكەوێت.
لێدوانی فەرمی: مەسعود حەیدەر، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی لە هەژماری فەرمی خۆی ڕایگەیاند، كێشەی مووچەی ھەرێمی كوردستان بەم میکانیزمانەی ئێستا چارەسەر نابێت و لە ساڵی 2025ـدا، لە ھەمان بازنەدا دەخوولێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: مەسعود حەیدەر ئاماژەی بەوەشكردووە، ناردنی یاخود نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەسەر میزاجی كەسی وەزیرێک یاخود بەڕێوەبەرێكی گشتی دەمێنێتەوە، لەكاتێكدا ئەو بابەتە پێویستی بە چارەسەری ڕیشەیی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






