
دیناری عێراقی، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی 11ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرد، لە کاتێکدا ماوەی 20 ڕۆژە لیستی مووچەی مانگی 10 ڕادەست کراوە و تاوەکو ئێستا پارەکە خەرج نەکراوە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆران، پێویستی بە 996 ملیار دینار هەیە، تاوەکو ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خەرج نەکراوە و بڕیارە لەم ڕۆژانە شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوەدەدات، ئەمڕۆ سێ شەممە 26-11-2024، لیستی مووچەی مانگی 11ـی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: بە گوتەی سۆران عومەر، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق، "تەیف سامی وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵ بیانووی نوێی لەبەرامبەر خەرج نەکردنی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هەیە و داوای 400 ملیار دینار وەک داهاتی نەوتی چوار مانگی هەرێمی کوردستان دەکات."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
قەیس خەزعەلی: عەرەب کەی بیەوێت پارێزگاری کەرکووک وەردەگرێتەوە
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
گەنجە دەستگیرکراوەکەی چەمچەماڵ هێشتا ئازاد نەکراوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی نوێ لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
3 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
4 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی نوێ لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد






