
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق بڕیار دەدات بۆ مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ بڕی دوو تریلیۆن و 280 ملیار دینار خەرج بکات.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی کۆبووەوە و لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا.
زانیاریی تایبەت: لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار دراوە بۆ مانگەکانی 10 و 11 و 12، بۆ هەر مانگێک بڕی 760 ملیار دینار وەکو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت، واتە بە کۆی گشتی دەکاتە دوو تریلیۆن و 280 ملیار دینار.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی 10 پێویستی بە 996 ملیار دینارە، بەمپێیە بڕی 236 ملیار دینار کورتهێنان دروست دەبێت، بۆ هەرسێ مانگیش قەبارەی کورتهێنان دەبێتە 708 ملیار دینار.
لەلایەکی دیکەوە: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار دراوە لیژنەیەكی هاوبەش لە نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان پێكبهێنرێت بۆ پێداچوونەوە و ئامادەكردنی حیسابی کۆتایی، پێویستە لیژنەکە لە ماوەی كەمتر لە 10 ڕۆژدا ڕاپۆرت ئامادە بكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش





