زانیاریی نوێ لەبارەی بەستنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی زانکۆ و پەیمانگاکان
- بزنس
- 26 تشرینی دووەم

دیمەنی بڕێک پارەی 25 هەزار دیناری لەگەڵ مامۆستایەک لەکاتی وانە وتنەوەی، گرافیک - ئاڤا
ئاڤا نیوز
بۆ وردبینی و بەدواداچوون بۆ لیستی ئەو وانەبێژانەی بڕیاری بەگرێبەستبوونیان بۆ دەرچووە، لیژنەیەک لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێکهێنراوە و سەردانی زانکۆ پەیمانگاکان دەکەن، دوای تەواو بوونی کارەکانیان وانەبێژەکان بە گرێبەست دەکرێن و مووچەکانیان بۆ دەبەسترێت.
وێنە گەورەکە: چوار هەزار و 104 وانەبێژی زانکۆ و پەیمانگەکان پرۆسەی بایۆمتریان تەواوکردووە و لە قۆناغی کۆتایی مامەڵەی بەگرێبەستکردنیاندان، تەنیا سێ زانکۆی هەرێمی کوردستان ماون کە لەلایەن لیژنەکەوە سەردانیان بکرێت، وردبینی لە زانکۆکانی دیکە تەواو بووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو لیژنەیەی پێکهێنراوە، چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرجەم وانەبێژان دەکات بەمەبەستی پێداچوونەوە بە فەرمانی زانکۆی وانەبێژەکان، خشتەی وانەوتنەوە، لەگەڵ لیستی وەرگرتنی کرێی مانگانەیان.
ئاڤا نیوز زانیویەتی کە ئەم پرۆسەیە سەرجەم وانەبێژەکان دەگرێتەوە ئەوانەشی کە پێشتر بە گرێبەستکراون و دواتر گرێبەستێکی نوێیان بۆ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤا نیوزی وت، "کاری لیژنەکە لە بەشێکی زانکۆکان تەواو بووە، هەر وانەبێژێک پێشینەی کارکردنی نەبێت و زانیارییەکانی نادروست بن گرێبەستی بۆ ناکرێت."
زانیاریی تایبەت: لە مووچەی مانگی 11ـەوە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی زانکۆ و پەیمانگەکان دەبەسترێت، بەگوێرەی بڕوانامەکانیان مووچەیان لە 500 هەزار بۆ یەک ملیۆن و 250 هەزار دینار دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
شاندێک بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ دەچێتە بەغدا
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد






