
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 760 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 10 خەرج بکات و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی کۆبووەوە، لەبارەی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بۆ هەر مانگێک بڕی 760 ملیار دینار خەرج بکرێت.
زانیاریی تایبەت: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران تەیف سامی، وەزیری دارایی وتوویەتی تەنیا 600 ملیار دینار دەنێرێت بۆ هەر مانگێک، بەڵام پێیان زیاد کردووە بۆ 760 ملیار، بڕیارە ئەم هەفتەیەش پارەی مانگی 10 بنێردرێت و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە حکومەتی عێراق بە کۆی گشتی بۆ مانگەکانی 10 و 11 و 12، بڕی دوو تریلیۆن و 280 ملیار دینار بنێرێت، ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی هەر مانگێک پێویستی بە 996 ملیار دینارە، بەمپێیە بڕی 236 ملیار دینار کورتهێنان دروست دەبێت، بۆ هەرسێ مانگیش قەبارەی کورتهێنان دەبێتە 708 ملیار دینار و دەبێت خۆی پڕی بکاتەوە. ئەو پارەیەی بەغدا بەنیازە بینرێت، بەشی مووچەی دوو مانگ دەکات و نزیکەی 198 ملیاریش زیاد دەکات، بەمشێوەیە مووچەی مانگی 12 دەفەوتێت.
زانیاریی زیاتر: هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی 11ی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نارد، دەبێت لیستی مانگی 12 ەش پێش 25ی مانگی 12 بنێرێت، چونکە حیساباتی کۆتایی ئەمساڵ دادەخرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش





