کۆمپانیایەکی نوێ لە کێلگە نەوتی و گازییەکانی کەرکووک دەستبەکار دەبێت
- بزنس
- 27 تشرینی دووەم

یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی شاری کەرکووک
ئاڤا نیوز
پارێزگاری کەرکووک ڕایدەگەیێنێت، لە ساڵی نوێدا کۆمپانیای BP ـی بەریتانی کە لە بواری نەوت و گاز کاردەکات، لە کەرکووک دەست بەکارەکانی دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: 1-8-2024، نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق واژۆکردنی گرێبەستێکی سەرەتایی لەگەڵ کۆمپانیای BPـی بەریتانی ڕاگەیاند، ئەوکات نووسینگەی سوودانی ئەو ڕێککەوتنەی بە هەنگاوێکی نوێ وەسفکرد کە ئامانج لێی پەرەپێدانی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی باکووری کەرکووکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمیی: ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "وەکو ئیدارەی نوێی کەرکووک، ئاسانکاریی بۆ کارەکانی کۆمپانیای BPـی بەریتانی، دەکەین بۆ ئەوەی بێنە کەرکووک و کار بکەن، چونکە هاتنی ئەو کۆمپانیایە سوودی زۆر دەبێت".
زانیاریی زیاتر: لەبارەی وادەی دەستبەکاربوونی کۆمپانیاکە لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک ڕێبوار تەها گوتی، دوای ئەوەی ڕێکارەکان لە وەزارەتی نەوت تەواو دەکرێت، پێموایە لە مانگی شوباتی 2025، دەست بەکارەکانیان دەکەن.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: کۆمپانیا بەریتانیەکە گەشە بە هەموو کێڵگە نەوتییەکان دەدات و کار لەسەر دۆزینەوەی کێڵگەی نوێش دەکات، هەروەها وەبەرهێنان لەبواری گازدا دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی گەنجانی شاری کەرکووک هەلی کاریان بۆ بدۆزرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






