مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان داوە، بەڵام بە مەرج و ناتەواوی.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دوای کۆبوونەوەکەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە بڕیار درا بۆ مووچەی هەر مانگێک بڕی 760 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت، ئەمڕۆ سوودانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پارەکە داوە".
لەلایەكی دیكەوە: بەپێی گوتەی ئەو سەرچاوەیە لە بەرامبەردا بەغدا داوای 50%ی داهاتی ناوخۆی شەش مانگی کۆتایی ئەمساڵی لە هەرێمی کوردستان کردووە و دەبێت تاوەكو مانگێكی دیكە بەدەستی بگات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 25ی 12ەوە ئهژمێرهی كۆتایی ئەمساڵ ڕادەگەیێنرێت، بۆیە دەبێت لەمڕۆوە تاوەكو ئەو وادەیە كە دەكاتە مانگێك، عێراق پارەی مووچەی هەرسێ مانگی 10 و 11 و 12 بنێرێت كە بۆ هەر مانگێك 760 ملیار دینارە، واتە بۆ هەرسێ مانگ بڕی دوو تریلیۆن و 280 ملیار دینار بنێرێت.
ژمارەکان وادەڵێن: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی هەر مانگێک پێویستی بە 996 ملیار دینارە، بەمپێیە بڕی 236 ملیار دینار کورتهێنان دروست دەبێت، بۆ هەرسێ مانگیش قەبارەی کورتهێنان دەبێتە 708 ملیار دینار. ئەو پارەیەی بەغدا بەنیازە بینرێت، بەشی مووچەی دوو مانگ دەکات، بەمشێوەیە مووچەی مانگی 12 دەفەوتێت، بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی ئەوە دەکات پارەکە وەرنەگرێت و ڕەتی بکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 13 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
47 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






