ئاڤا نیوز
پێشبینی 48 کاتژمێرى داهاتووی کەشوهەوا بڵاوکرایەوە و پێشبینی دەکرێت بە بەراورد لەگەڵ دوێنێ، پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلە بەرزبێتەوە.
وێنە گەورەکە: بەپێی پشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28-11-2024، ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی پلەکانی ڕۆژی ڕابردوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمیی: دەستەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەش دا، کەشوهەوای سبەینێ هەینی، 29-11-2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، هەروەها پلەکانی گەرماش 1 تا 2 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ بەرز دەبێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە، کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بەرەو ئاسیبوونەوە دەچێت، هاوکات خێرای با کەمتر دەبێتەوە و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
باکگراوند: ماوەی دوو ڕۆژە، شەپۆلێکی سەرما، هەرێمی کوردستان و بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکەی گرتووەتەوە و دوێنێ چوارشەممەش 27-11-2024، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئامێدی و حاجی ئۆمەرانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەفر باریوە.
پێشبینییەکانی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە:
هەولێر 11 پلەى سیلیزى.
سلێمانی 10 پلەى سیلیزى.
دهۆک 9 پلەى سیلیزى.
کەرکووک 12 پلەى سیلیزى.
هەڵەبجە 11 پلەى سیلیزى.
زاخۆ 11 پلەى سیلیزى.
حاجی ئۆمەران 3 پلەى سیلیزى.
سۆران 8 پلەى سیلیزى.
گەرمیان 13 پلەى سیلیزى.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ مانگدا لە سلێمانی زیاتر لە 90 ماسیگر دەستگیر کراون