
ناردنی بەنزینی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
شاندێکی وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان و لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبوونەوە، لێکتێگەیشتن بۆ دەستپێکردنەوەی ناردنی بەنزینی حکومی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان کرا، کە ماوەی ساڵێکە ڕاگیراوە.
وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان پشکی لە بەرهەمی نەوت و وزەی عێراق هەیە، بە دەستپێکردنەوەی ناردنی بەنزینی حکومی لە عێراق، نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستان دادەبەزێت کە ئێستا نرخی هەر لیترێک بەنزینی ئۆکتان بەرز سەرووی 900 دینارە.
ئەوەی پێوستە بیزانیت: ساڵی ڕابردوو تاوەکو مانگی 11 ڕۆژانە 10 بۆ 12 تانکەری بەنزین لە عێراقەوە هەناردەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کراوە، ماوەی ساڵێکە ڕاگیراوە گفتوگۆ لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سیروان عەبدوڵڵا، سهرۆكى ئهنجومهنى بهنزینخانهكانى ههولێر بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئەو بەنزینەی لە عێراقەوە دێت لیتری بە 690 دینار لە بەشێکی بەنزینخانەکاندا دابەش دەکرێت، هەر شوفێرێک نزیکەی 40 لیتری پێدەدرێت، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان داوایکردووە بەهەمان نرخی پارێزگاکانی عێراق واتە هەر لیترێک بە 450 دینار بەسەر شوفێراندا دابەش بکرێت."
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی سهرۆكى ئهنجومهنى بهنزینخانهكانى ههولێر، دابەشکردنی بەنزینی 690 دیناری لە بەنزینخانەکان کاریگەری لەسەر نرخی بەنزینی نۆرماڵ دەبێت، ئەگەر هەناردەی بەنزینەکە بەردەوام بێت خواست لەسەر بەنزینی نۆرماڵ کەمدەکاتەوە نرخەکەی 30 بۆ 80 دینار دادەبەزێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






