عراقچی: دەرکەوتنی گرووپە چەکدارەکان لە ناوچەکە بە پاڵپشتی ئەمریکا و ئیسرائیلە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کانوونی یەکەم

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
دوای ئەو گرژیی و ئاڵۆزییانەی لە سووریا دروستبووە، ئێران لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، چالاکی ئەو گرووپە چەکدارانە لە ناوچەکەدا بە پشتیووانی ئەمریکا و ئیسرائیلە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 27-11-2024، دوای چوار ساڵ جارێکی دیکە، شەڕ و پێکدادان لە نێوان گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن و سوپای سووریا لە باکوور و ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە دەستی پێکردەوە و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 300 کەس لە هەردوولا کوژراون.
لێدوانی فەرمی: عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ''هەموو ڕۆژێک شاهێدی پیلانگێڕییەکی نوێ دەبین، سەرهەڵدانەوەی ئەم گرووپە چەکدارییانە بەهۆی پاڵپشتی و پاراستنی ئەمریکا و ئیسرائیلە بەڵام هەموو هەوڵەکانیان شکستدەهێنن''.
لەلایەکی دیکەوە: دوێنێ حوسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: دۆڕاوانی شەڕی غەززە و لوبنان پێشەنگی هێرشەکانی سووریان.
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 46 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە: بە هەرەوەزی خانەوادەیەک سەرقاڵی 'کا' کوتینن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لاریجانی بۆ تاوتوێکردنی چەکدانانی حیزبوڵلا گەیشتە بەیرووت
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ هەڕەشە لە ئێران دەکات؛ لە ئامادەباشیداین