
کۆمەڵێک سەربازی ئیسرائیلی لە غەززە، وێنە: BBC
ئاڤا نیوز
بەرپرسانی ئەمریکا هۆشداری دەدەنە ئیسرائیل ئەفسەرانی پۆلیسی کەرتی غەززە نەکەنە ئامانج، تا ئاژاوە و بێسەروبەری بڵاونەبێتەوە و غەززە نەبێتە مەقادیشۆ.
چیرۆکی سەرەکی: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامە. هێزەکانی ئیسرائیل ئەو پۆلیسە مەدەنییانەش دەکەنە ئامانج کە ئەرکیان دابینکردنی ئاسایش و رێکوپێکیی شارەکەیە، ئەمەش مەترسی دروستکردووە.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا هۆشداری داوەتە ئیسرائیل لە ئەگەری نەمانی پۆلیسی مەدەنیی غەززە، بۆشایی ئەمنی دروست دەبێت و بێسەروبەری بڵاودەبێتەوە. ئەوکات کەس نامێنێت پارێزگاری لە کاروانەکانی یارمەتییە مرۆییەکان بکات؛ ئەمەش قەیرانی مرۆیی کەرتەکە قووڵتر دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: لۆید ئوستین، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئەم نیگەرانییانەی ئەمریکای گەیاندووەتە یۆئاڤ گالانت، هاوتا ئیسرائیلییەکەی و، جەختی لەسەر دۆزینەوەی ڕێگایەک کردووەتەوە بۆ دابینکردنی ئاسایش بۆ کاروانی یارمەتییە مرۆییەکان.
ئەمەش بزانە: بەرپرسانی ئەمریکا دۆخی چاوەڕوانکراوی غەززەیان بە مەقادیشۆ چوواندووە. مەقادیشۆ پایتەختی سۆماڵە و سەردەمانێک بە بێ یاساترین و بێسەروبەرترین شاری جیهان دەناسرا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 32 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات





