وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 110 ملیار دیناری دیکە دەخاتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەم هەفتەیە حکومەتی عێراق بۆ مووچەی مانگی 10 گوژمەیەکی دیکەی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، بەمەش قەبارەی ئەو کورتهێنانەی هەیە کەمتر دەبێتەوە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی لە سێ ڕۆژی داهاتوودا، واتە لە سبەی سێشەممە تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 110 ملیار دیناری دیکە دەخاتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان. ئەو بڕە پارەیە لە پشکی بەکارکردن لە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بە موناقەلە دەگوازرێتەوە سەر پشکی مووچە.
زانیاریی زیاتر: ئەمە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنەیە کە دوای وەرگرتنی هەڵوێست و ناردنی پەیامی وەرنەگرتنی 761 ملیارەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق داوای کردبوو سەبرێکی لێ بگرن کێشەی کورتهێنان چارەسەر دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە 996 ملیار دینار هەیە بۆ مووچە، وەزارەتی دارایی عێراق پێرێ بڕی 761 ملیار دیناری نارد، لەگەڵ ئەو 110 ملیارەی بڕیارە بینێرێت دەکاتە 871 ملیار دینار، واتە تەنیا 125ملیار دینار کورتهێنان دەمێنێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا زانیویەتی ئەمڕۆ دووشەممە وربینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی 11 لە بەڕێوەبەرایەتیی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی عێراق تەواو بووە. هاوکات وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مانگی 12 یە، لەم ڕۆژانە تەواو دەبێت و هەفتەی داهاتوو بۆ بەغدا دەنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 14 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
48 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





