
ئاڤا نیوز
دەستوور، ئەو پرۆژە گرنگەی لە 22 ساڵی ڕابردوودا پێنج جار هەوڵی نووسینەوەی دراوە، بەڵام هێشتا کوردستان بێ دەستوورە.
وێنە گەورەکە: هەموو چاوەکان لەسەر ئەوەن لە خولی شەشەمی پەرلەماندا کۆتایی بە چاوەڕوانییەکان بهێنرێت و دەستووری هەرێمی کوردستان بنووسرێتەوە، دواتریش دەنگی لەسەر بدرێت، چونکە هەموو لایەنەکان دەڵێن دەستوور کلیلی چارەسەری بەشی زۆری کێشەکانی کوردستانە.
لێدوانی فەرمی: هیوا نەسرەدین، جێگری سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئاڤا نیوز وتی: "بەپێی یاسای ژمارەی 4ـی ساڵی 2015، پەرلەمانی کوردستان لیژنەیەکی 20 کەسی پێکدەهێنێت، بەڵام نازانرێت ئایا ئەم خولەی پەرلەمان ئەو پرۆژەیاسایە هەموار دەکاتەوە یان وەک خۆی بەردەوام دەبێت، چونکە پێکهاتەی سیاسی گۆڕاوە. پەرلەمان دەنگ لەسەر دیاریکردنی ناوی لیژنەکە دەدات، دواتر کە دەستوور ئامادەکرا و لە پەرلەمان دەنگی لەسەردرا، دەخرێتە ڕاپرسیەوە و بەزۆرینەی دەنگی سادە تێدەپەڕێت".
قۆناغەکانی نووسینەوە و ئامادەکردنی دەستوور
ساڵی 2002 پەرلەمانی کوردستان لیژنەیەکی 10 کەسی لە ئەندامان و کەسانی پسپۆڕی یاسایی پێکهێنا بۆ نووسینەوە و ئامادەکردنی پڕۆژەیەکی دەستوور، سەرەنجام پڕۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان کە لە 78 ماددە پێکهاتبوو پەسەند کرا، بەڵام دواجار تەنیا وەک پڕۆژەیەک مایەوە.
ساڵی 2005 جارێکی دیکە پەرلەمانی کوردستان بە بڕیاری ژمارە 4 بڕیاریدا پێداچوونەوە بە ڕەشنووسی دەستووری ساڵی 2002 بکات، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەکی 18 کەسی پێکهێنا، دوای پێداچوونەوە لیژنەکە پڕۆژەیەکی نوێی دەستووریان ئامادە کرد، کە پێکهاتبوو لە 122 ماددە.
ساڵی 2009 بڕیار بوو لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 25-9 بخرێتە ڕاپرسییەوە، بەڵام کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامدانی ڕاپرسی لەو ڕێککەوتە ڕەتکردەوە.
ساڵی 2015 جارێکی دیکە پەرلەمانی کوردستان هەوڵەکانی بۆ نوسینەوەی دەستوور دەستپێکردەوە، ئەمجارەیان لیژنەیەکی 20 کەسی لە ئەندامانی پەرلەمان و کەسانی یاسایی پێکهێنا، 90 ڕۆژ دیاریکرا بۆ نووسینەوەی دەستوور، بەڵام لەو ماوەیە نەتوانرا ئامادە بکرێت و ئەم هەوڵەش کۆتایی پێهات.
ساڵی 2022 سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مانگی شەشدا نامەیەکی ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد و داوای کرد هەنگاوە یاسایی و تەشریعیەکان بگیرێتەبەر بۆ نووسینەوەی دەستوورێک بۆ هەرێمی کوردستان، لەم قۆناغەش پەرلەمانی کوردستان نەیتوانی هەنگاوەکانی نووسینەوەی دەستوورێک بۆ هەرێمی کوردستان بگەیێنێتە ئەنجام.
هەنگاوی داهاتوو: خولی شەشەمی پەرلەمانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات، ئومێدەکان لەسەر ئەوەن نوسینەوەی دەستوورێک ببێتە خواستی هەموو فراکسیۆنەکان و هەرێمی کوردستان لەم بۆشاییە یاساییە پڕ بکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت





