
لیستی مووچەی مانگی 12 دەنێردرێت بۆ بەغدا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان ئاشکرای دەکات، زۆرینەی وەزارەت و فەرمانگەکان لیستی مووچەی مانگی 12ـیان ئامادە کردووە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو ڕەوانەی بەغدا بکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "هەموو وەزارەتەکان لیستی مووچەی مانگی 12ـیان بۆ وەزارەتی دارایی هێناوە، دوای وردبینی بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیستەکە ڕەوانەی بەغدا بکرێت".
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەڵێت: لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عێراق و بەهۆی نزیکبوونەوەی داخستنی ژمێریاریی کۆتایی ساڵی 2024، زووتر لیست ئامادە کرا، هاوکات ناردنی لیستی مووچەی 12 بەهەمان شێوەی مانگی 11 بە سیدی و کاغەز دەنێرین.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی چوارشەممە 05-12-2024 محەممەد شیاع سوودانی لە پەرلەمانی عێراق داوای لە پەرلەمان کرد دەنگ بە یاسای موازەنە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بدەن، تاوەکو دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێت و کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەکاتێکدا چەند ڕۆژێکە لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 کراوە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق تاوەکو ئێستا تەنیا 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ناردووە و بۆ دابەشکردنی مووچەکە بڕی 235 ملیار دیناریش کورتهێنان هەیە، وێڕای ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 26-11- 2024، لیستی مووچەی مانگی 11ـی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





