لە هەولێر بەهۆی دەردانی گازی ژەهراوی 45 پاڵاوگەی لاوەکی نایاسایی دادەخرێن
- ژینگە
- 5 کانوونی یەکەم

ژمارەیەک کارمەندی ئەمنی لەکاتی داخستنی یەکێک لە پاڵاوگەکان
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی پیسبوونی هەوا، بە کرداری هەنگاو دەنێت و بڕیار دەات 45 پاڵاوگەی لاوەکی نایاسایی دابخات کە بوونەتە ژەهر بۆ ژیانی خەڵک.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان کەیسی پیسبوونی ژینگە و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکارییەکانی ئاو و هەوای بەجددی وەرگرتووە. زۆر باس لە پیسی هەوای هەولێر دەکرێت و بەردوامیش بۆنێکی ناخۆش لە بەشێکی شار بڵاودەبێتەوە، کە هۆکاری سەرەکی دووکەڵ و پاشماوەی پاڵاوگە نایاساییەکانە، ئەمەش یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەیە، بەتایبەت شێرپەنجەی سییەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارەی پاڵاوگە نایاساییەکان لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 200 پاڵاوگەیە و زیاتر لە 100 یان دەکەونە سنووری هەولێر، لە مەخموور و گوێڕ و قوشتەپە. بەشێک لەوانە پاڵاوگەی لاوەکییان بۆ بەرهەمهێنانی گازوایلی کواڵیتی نزم دروست کردووە، واتە پاڵاوگە لەناو پاڵاوگە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، ئەو پاڵاوگە لاوەکییانە گازی ژەهروای زیانبەخشیان دەرداوە.
لێدوانی فەرمی: وەک هەنگاوی یەکەم ئێستا لیژنەیەكی تایبەتمەند هەڵمەتی داخستنی ئەو پاڵاوگانەی لە سنووری شارۆچكەی گوێڕ دەستپێکردووە. سەرچاوەیەكی تایبەت لەو هێزە ئەمنییەی ئەركی داخستنی پاڵاوگەنیان پێ سپێردراوە، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، لیژنەکە هاوبەشە و لە فەرمانگەی ژینگە و ئاسایش و قایمقامیەت پێكهاتووە، 10 ڕۆژ پێش ئێستا سەردانی ژمارەیەكی زۆر لە پاڵاوگە نایاساییەكانی سنووری گوێڕیان كردووە و مۆڵەتی 10 ڕۆژیان بە 45 پاڵاوگە داوە كە دایبخەن.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ مۆڵەتە 10 ڕۆژییەكە كۆتاییهاتووە و لیژنەکە سەردانی پاڵاوگەكانیان كردووەتەوە، لە كۆی 45 پاڵاوگە نۆ خاوەن یاخود سەرپەرشتیاری پاڵاوگەیان دەستگیر کردوون، هەر نۆ پاڵاوگەکەیان داخستوون و بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ خاوەنەکانیان دەکرێت.
هەنگاوی داهاتوو: 35 پاڵاوگەی دیكەی نایاسایی لە سنوورەكە ماون و لە ڕۆژانی داهاتوودا لیژنەكە سەردانیان دەكات و سەرجەمیان دادەخات. داخستنەکە چۆنە، سەرەتا تەنیا پاڵاوگە لاوەکییەکان، واتە بچووکەکان دادەخرێن، پاڵاوگە گەورەکە هەر دەمێنێتەوە، لە هەنگاوی دووەمدا ئەگەر ئەوانیش پابەندی ڕێنماییەکان نەبن دادەخرێن.
باکگراوند: چەند مانگێک پێش ئێستاش بڕیاری داخستنی پاڵاوگەکان درا، ژمارەیەک لە پاڵاوگەکان چەند ڕۆژێک داخران و دواتر کرانەوە، بەڵام وەک سەرچاوەکەی ئاڤا وتی، ئەمجارە داخستنەکە جددییە و ناکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: ڕێژەی بەشداری دەنگدانی تایبەت 82,42% بوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لە دەنگدانی تایبەت یەکەمە و زۆرترین دەنگی هێناوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی زۆرترین دەنگی پووچەڵ هەیە و ئاڤا هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆی گشتیی ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت تا ئێستا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بەپێی وێستگەکان تا ئێستا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت






