ڕێدار هاشم، پاڵەوانی عێراق مەسڵشۆ
ئاڤا نیوز
یاریزانێکی کورد وەک تاکە یاریزان لەسەر ئاستی عێراق بۆ یاریی لەشجوانی توانی نازناوی پڕۆکارد بباتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پاڵەوانێتیی عێراق مەسڵشۆ؛ پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتیی MPC لەشجوانییـە، بە بەشداری زیاتر لە 200 یاریزان لە شاری کەرکووک بەڕێوەچوو.
ڕێدار هاشم کە یاریزانێکی کوردە لە پاڵەوانێتییەکەدا لە کێشی 100 کیلۆگرام پڕۆکاردی بەدەستهێنا. ئەم نازناوە یەک پلە لە مستەر ئۆڵۆمپی دوورە، کە ساڵانە لەسەر ئاستی جیهان دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕێدار هاشم بۆ ئاڤا نیوز گوتی: بەهۆی پڕۆکارد دەتوانم ساڵی داهاتوو بەشداری لە پاڵەوانێتیی پڕۆشۆ بکەم و لە مستەر ئۆڵۆمپی نزیک دەبمەوە.
ئەمەش بزانە: ئەمە پێنجەمین خەڵاتی ئەو یاریزانەیە؛ ساڵی 2018 لەسەر ئاستی کوردستان، 2019 لەسەر ئاستی عێراق، هەمان ساڵ لە پاڵەوانێتیی عەرەبی لە بەحرەین و، ساڵی 2021 لە لوبنان وەک پاڵەوانی کیشوەری ئاسیا پڕۆکاردی وەرگرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ چۆن پێشوازی لە پووتین کرد؟
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە جەزائیر پاسێک دەکەوێتە ناو دۆڵێک 18 کەس گیان لەدەستدەدەن
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پووتین گەیشتنە ئەلاسکا؛ کۆبوونەوە دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامانجی سەرەکیم لە کۆبوونەوەم لەگەڵ پووتین ڕاگەیاندنی ئاگربەستە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
14 ئاب
شاباز زەمانی وردەکاریی ئەلبوومە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات
13 ئاب
بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندیی شۆفێران دەردەکرێت
12 ئاب
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێگەی نێوان سۆران و خەلیفان بەڕووی هاتووچۆی شۆفێران كرایەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارەمین فێستیڤاڵی هەنجیر لە تەق تەق بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یادی دامەزراندنیدا پارتی داوای یەکڕیزی دەکات و پەیامێک بۆ بەغدا دەنێرێت