ئاڤا نیوز
هێشتا کێشەی پڕکردنەوەی کورتهێنانی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ لە نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر نەکراوە، بۆیە تاوەکو ئێستا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 نەکراوە، بۆ ئەم مەبەستە مەسرور بارزانی و سوودانی بەردوام لەسەر خەتن و بە تەلەفۆن لەوبارەیەوە قسەیان کردووە.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق بڕیاری داوە بۆ مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 بۆ هەر مانگێک تەنیا 761 ملیار دینار بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، هەفتەیەکیشە پارەی مانگی 10ی ناردووە، بەڵام بۆ هەر مانگێک بڕی 235 ملیار دینار کورتهێنان دروست دەبێت، بۆیە هەرێمی کوردستان داوا دەکات بە موناقەلە کێشەکە چارەسەر بکرێت، واتە پارە لە بەشەکانی دیکەی پشکی کوردستان لە بودجە بۆ مووچە بگوازرێتەوە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا لە سێ سەرچاوەی تایبەت و جیاواز لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بەدواداچوونی کردووە و زانیاری دەستکەوتووە، هەردوو سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی بەردەوام لەسەرخەتن و بە تەلەفۆن قسەیان کردووە. سبەی یەکشەممەش بەرچاوڕوونی زیاتر دەدرێت و ئەم پرسە یەکلادەبێتەوە، لەبەر دوو هۆکار:
یەکەم: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە گەشتەکەی دەگەڕێتەوە بەغدا و دوایین قسە لەسەر پڕکردنەوەی کورتهێنان دەکات، ئایا پارەی تر دەنێریت یان نا؟
دووەم: بڕیار لە ناردنی پارەی مووچەی مانگی 11 دەدرێت، واتە 761 ملیارەکە، کە لە وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی بۆ کراوە و تەنیا فەرمانی خەرجکردنی پارەکە ماوە.
لەلایەکی دیکەوە: لیستی مووچەی مانگی 12 لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئامادە کراوە، سبەی یەکشەممە تیمێکی تەکنیکی و ژمێریاری بە سیدی و کاغەز دەیبەنە بەغدا.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، ئەم هەفتەیە چارەنووسی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 یەکلادەبێتەوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هەڵسەنگاندن بۆ کۆی دۆخەکە دەکات و ئینجا بڕیار دەدرێت، چاوەڕوانیش دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بڕیاری لەبارەوە بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش






