
کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی شاری هەولێر، وێنە: بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاریی و ژینگە پارێزی هەولێر
ئاڤا نیوز
لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر، ماوەی هەفتەیەکە سەرقاڵی کۆکردنەوەی داتا و زانیارین لەسەر زبڵ و خاشاکی شارەوانییەکانی هەولێر.
وێنە گەورەکە: شاری هەولێر دابەشی سەر شەش شارەوانی دەبێت، هەموو هەفتەیەک سێ جار لە ڕێگەی 600 ئامێر، زبڵ و خاشاکی گەڕەکەکان کۆدەکرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگە پارێزی هەولێر بە ئاڤا نیوزی وت، ماوەی هەفتەیەکە لە ڕێگای سێ تیمەوە بۆماوەی 24 کاتژمێر لە زبڵخانەی کانی قرژاڵە داتا لەبارەی کێشی زبڵی گەڕەکەکان تۆمار دەکرێت، کۆتایی ئەم هەفتەیە پرۆسەکە کۆتایی پێدێت.
بۆچی گرنگە: ئامانج لە کۆکردنەوەی ئەو داتایە بۆ زانینی کێشی زبڵی هەر گەڕەک و شارەوانییەکە، ئەم داتایە لەگەڵ زانینی ژمارەی دانیشتوان لەڕێگەی سەرژمێری بە تەواوی دەردەخات هەر تاکێک ڕۆژانە چەند زبڵ و خاشاکی هەیە.
باکگراوند: زبڵخانەی کانی قرژاڵە، دەکەوێتە خۆرئاوای شاری هەولێر، ڕووبەرەکەی 300 دۆنمە و لەڕێگەی پرۆسەیەکەوە زبڵ و پاشماوەکان ژێر زەوی دەخرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت لە هەڵەبجە گەیشتە %96
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
2 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت






