
مەهدی یەراحی- وێنە: iranintl
ئاڤا نیوز
دادگەی ئێران بڕیاریدا، بە گۆڕینی سزای زیندانیکردنی گۆرانیبێژ مەهدی یەراحیی، بۆ ساڵێک دەستبەسەرکردنی لە ماڵەوە، دوای ئەوەی بە گۆرانییەک پشتیوانی خۆپێشاندانەکانی ساڵی ڕابردووی ئێرانی کرد.
چیرۆکی سەرەکیی: مەهدی یەراحیی تەمەن 42 ساڵ، گۆرانیبێژێکی ئێرانییە، دوای ئەوەی گۆرانییەکی بە ناوی " لەچکەکەت فڕێبدە" دەردەکات، وەک پاڵپشتییەک بۆ خۆپێشاندانەکانی " ژن، ژیان، ئازادیی"، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیردەکرێت و سزای زیندانیکردنی بەسەردا دەسەپێنرێت.
لێدوانی فەرمیی: پارێزەرەکەی مەهدی ڕایگەیاند: بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندرووستی یەراحیی و پێویستیی بە چارەسەری پزیشکیی، دادگا بڕیاریدا سزای زیندانیکردنەکەی بگۆڕێت بۆ ساڵێک دەستبەسەرکردنی لە ماڵەوە.
زانیاريی زیاتر: ئەو بڕیارە لە 20ی شووباتەوە کاری پێدەکرێت، لەگەڵ سزای پێبژاردن بە بڕی 15 ملیار تومەنی ئێرانیی کە دەکاتە ( 356 هەزار دۆلاری ئەمریکی).
باکگراوند: لە 28-8- 2023 مەهدی یەراحیی، بە تۆمەتی ئەوەی گۆرانییەکی نایاسایی، دژی ئەخلاق و دابونەریتی کۆمەڵگەی ئیسلامیی بڵاوکردووەتەوە سزانی دووساڵ و هەشت مانگ زیندانی و لێدانی 74 قامچی، بەسەردا سەپێنرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش




