
دیناری عێراقیی- وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز چەند ڕێگەچارەیەک بۆ کێشەی دروستکردنی هەژماری بانکیی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو، ئاسانترینیان کردنەوەی هەژماری ئەلیکترۆنییە.
وێنە گەورەکە: بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق، لە مانگی داهاتووەوە دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان بە شێوازی ئەلیکترۆنی لەڕێگەی بانکی ناوەندیی عێراقەوە دەبێت، بۆیە پێویستە سەرجەم مووچەخۆران هەژماری بانکییان هەبێت.
لێدوانی فەرمی: مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: دروستکردنی هەژمار و دەرهێنانی کارتی بانکی بۆ مووچەخۆران کارێکی ئاسانە و بە سیستمی (ICBS) بانکی بە یەک کلیک دەتوانرێت یەک ملیۆن هەژمار دروست بکرێت. لە هەرێمی کوردستان 18 بانک هاوشێوەی بانکی ناوەندیی عێراق خاوەنی ئەم سیستمەن و ئامادەن بۆ دابەشکردنی مووچە بە شێوازی ئەلیکترۆنی.
شێوازی جێبەجێکردن: حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم داتای مووچەخۆران بە پاکێجێک بۆ بانکی ناوەندیی عێراق دەنێرێت، لەوێ زانیارییەکان لە سیستمی (ICBS)ـی تۆمار دەکرێن و پێکەوە هەژمار بۆ سەرجەمیان دروست دەکرێت. بەمشێوەیە هەر فەرمانبەرێک دەبێتە خاوەنی هەژمار و کۆدی نهێنی خۆی، کۆدەکەش لەڕێگەی فەرمانگەکەیەوە وەردەگرێتەوە. لە هەرێمی کوردستان 18 بانک بەم سیستەمە بەستراونەتەوە و فەرمانبەران ئازادن لە کامەیان مووچە وەربگرن.
چارەسەرەکان: بەگشتی چەند ڕێگەیەکی جیاواز هەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە:
- کردنەوەی هەژماری بانکی بە سیستمی (ICBS)ـی ئەلیکترۆنی بە یەک کلیک.
- لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من، کە تا ئێستا 200 هەزار کەس تۆمارکراون.
- لە ڕێگەی بانکی نیشتمانیی هەرێمی کوردستانەوە دەکرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراق مۆڵەتی پێدراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دانەمەزراوە.
- 18 بانکی حکومی لە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی بانکی ناوەندی خاوەنی سیستمی (ICBS)ین.
- لە بانکی ناوەندییەوە پارە بۆ لقەکانی بانکی ڕەشید و ڕافیدەین لە هەرێمی کوردستان بنێردرێت و لەم لقانەوە مووچە دابەش بکرێت.
زانیاریی تایبەت: بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا شاندێکی تەکنیکی و کارگێڕيی وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چۆنیەتی دروستکردنی هەژمار و دەرهێنانی کارتی بانکی بۆ مووچەخۆران و ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی.
بۆچی گرنگە: لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 202 هەزار و 727 مووچەخۆر هەیە، بە کردنەوەی هەژماری بانکی کێشەی فەوتان و دواکەوتنی مووچەیان نامێنێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 15 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
49 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





