ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە پێشوازی شاندی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ وەزیر و بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی پرسی مووچەی سێ مانگەکە کۆبووەوە، کۆبوونەوەکە ئەرێنی بوو و لێکتێگەیشتنی ھاوبەش لەنێوان هەردوولا ھەبوو.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە 15-12-2024، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوو لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ژمارەیەک ئەندامی دیکە، لەبارەی بودجە و مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆبوونەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە بەغداد بەسەرپەرشتی تەيف سامى، وەزیری دارایی عێراق پێشوازیمان لە وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
ڕێباز حەملان دەڵێت: لە کۆبوونەوەکەدا تەواوی وردەکاری پاکتاوی دارایی (میزان مراجەعە) و لیستی مووچە و خانەنشینان و خەرجییەکان بۆ ساڵی 2024 باس کرا، هەروەها چارەسەری کێشە هونەرییەکان و بەردەوامبوونی مووچە بە ھەماھەنگی ھەردوو وەزارەتی دارایی جێبەجێ دەکرێن و کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی و لێکتێگەیشتنی ھاوبەش ھەبوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای نزیکەی دوو مانگ لە دابەشنەکردنی مووچە و چوونی شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت و بڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 11ـش دابەش بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش





