
دیناری عێراقی، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
مامۆستایانی گرێبەست لە چەند ڕۆژێکدا سێ مووچە وەردەگرن کە شایستەی دارایی مانگەکانی 7 و 8، هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 وەزارەتی پەروەردە شایستەی مانگی 10ـی بۆ خەرج دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بەشێک لە پەروەردەکانی سنووری سلێمانی شایستەی دارایی مانگی 7 و 8ـیان وەرگرتووە بڕیارە لەم هەفتەیە پەروەردەکانی هەولێر و دهۆکـیش بگرێتەوە، هاوکات سبەی سێشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت و مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە مووچە وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: عومەر عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت، "گەنجینەکان بەشێک لە پەروەردەکانیان ئاگادار کردووەتەوە کە چەکەکانیان ئامادەبکەن بۆ خەرجکردنی شایستە دارایی مانگەکانی 7 و 8."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مامۆستایانی گرێبەست بڕی 400 هەزار دینار وەک شایستەی دارایی مانگەکانی 7 و 8 وەردەگرن کە پێش بڕیاری بە گرێبەستبوونیان و لەسەردەمی وانەبێژیدا وەریاننەگرتووە، هاوکات شایستەی دارایی مانگی 10 یان بەتەواوی بۆ خەرج دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






