
بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری هەڵاتووی سووریا
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری هەڵاتووی سووریا دەڵێت، بە ڕێککەوتن و لەژێر فشاردا وڵاتەکەی جێنەهێشتووە، بەڵکو جەختی لە ڕووبەڕووبوونەوەی "تیرۆستان" کردووەتەوە، بەڵام دوای کەوتنی دیمەشق و دوایین بنکەی سەربازیی سوپا، داوای لە ڕووسەکان کردووە بەرەو مۆسکۆ بچێت.
وێنە گەورەکە: دوای تێپەڕبوونی نیو سەدە لە حکومڕانی بنەماڵەی ئەسەد و 13 ساڵ بەسەر خۆپێشاندانەکانی سووریادا، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە (08-12-2024) ئۆپۆزیسیۆن چەکداریی ئەو وڵاتە، دیمەشقی پایتەختی کۆنترۆڵ کرد و بەشار ئەسەد سەرۆکی وڵاتەکە بەرەو ڕووسیا هەڵهات.
لێدوانی فەرمی: بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری هەڵاتووی سووریا، لەڕێگەی پەیجی سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا لە تێلێگرام یەکەم پەیامی دوای جێهێشتنی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و ئەمە بەشێک لە گوتەکانییەتی:
- هیچ کاتێک بژاردەکانی چارەسەر لە سووریا بریتیی نەبوون لە وازهێنانی سەرۆک، بەڵکو ڕووبەڕووبوونەوەی "تیرۆستان" بژاردەی سەرەکی و کۆتایی بووە.
- سەرۆککۆماری هەڵاتووی سووریا باس لە چۆنیەتی چوونە ڕووسیا کردووە و ڕایگەیاند: تاوەکو بەرەبەیانی ڕۆژی 8ـی ئەم مانگە لە دیمەشقەوە کارەکانی کردووە، بەڵام دوای گەیشتنی "تیرۆستان" بە دیمەشق، بە هاوکاری ڕووسەکان چووەتە بنکەی حەمیمی سەربازی لە لازقییە، بەڵام دوای ئەوەی بینیویەتی سوپا لە هەموو بەرەکان شکاوە و خودی بنکەکەش مەترسی هێرشی درۆنی لەسەر بووە، داوای کردووە دەرچەیەک بۆ دەستبەجێ گواستنەوەی بۆ مۆسکۆ دابین بکرێت.
- ئەو پڕۆژەیەکی نیشتیمانی هەبووە نەک کەسی، بۆیەش بە کەوتنی دەوڵەت بەدەستی "تیرۆستان"، هیچ مانایەک بۆ بەرپرسان نەماوە کە لە سووریادا بمێننەوە، جەختیش دەکاتەوە کە ئەو لەهەر پلە و پۆستێکدا بێت، لایەنگیریی و دڵسۆزیی بۆ سووریای ئازاد و بۆ نیشتیمان هەر دەمێنێت.
کۆپییەک لە پەیامەکەی ئەسەد:-

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئێران پلان بۆ کوشتنی باڵیۆزێکی ئیسرائیل دادەڕێژێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵپەڕی هێزێکی سەر بە یەکێتی هاک دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا یاسایەک بۆ گەڕاندنەوەی هەزاران چەکداری پەکەکە ئامادە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هامڵتۆن؛ ڕێگا سەخت و دژوارەکەی کوردستان دەکرێتە جووتساید
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






