گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای بڵاوکردنەوەی لیستی مووچەی مانگی 10، بە ئەگەری زۆرەوە ئەمساڵ هیچ مووچەیەکی دیکە دابەش ناکرێت و دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دەکەوێتە ساڵی داهاتوو.
وێنە گەورەکە: دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ، سبەی سێشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 بە مووچەی خانەنشینان دەستپێدەکات، شەش ڕۆژ بەردەوام دەبێت و دووشەممەی داهاتوو بە دابەشکردنی مووچەی ژمارەیەک وەزارەت کۆتایی دێت، دوو ڕۆژ دواتریش پشووی سەری ساڵ دەستپێدەکات.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی هیچ ئەگەرێک نییە بتوانرێ تا پێش سەری ساڵ کێشەی هەردوو مووچەی مانگەکانی 11 و 12 چارەسەر بکرێت، بە ئەگەری زۆرەوە هەردوو مووچەکە دەکەونە ساڵی نوێ. ئەگەر فشاریش بکرێت کاریگەری لەسەر ناردنی مووچەی مانگی 12 دەبێت.
باکگراوند: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، مووچەی مانگی 11 کە بڕیاری ناردنی دراوە لەگەڵ 430 ملیار دینارەکە کە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە بڕیارە بنێردرێت، هێشتا نەنێردراون و نەخراونەتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان.
ئێوارەی دوێنێش وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە {واتە لە دوێنێوە} دەستیان بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 11 و 430 ملیارەکە کردووە، بەڵام دوای 24 کاتژمێر هیچ بڕە پارەیەک نەنێردرا. تاوەکو ئێستاش دیار نییە بۆ مانگی 11 چەند دەنێردرێت.
گۆشەیەکی دیکە: بڕیارە سبەی سێشەممە هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆببنەوە. سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی دەڵێت: پرسی مووچە تەوەرێكی كۆبوونەوەكە دەبێت، لەكاتێكدا مووچەخۆران چەند مانگێكە مووچەیان وەرنەگرتووە، ئەمەش لێكەوتەی خراپی لەسەر ژیانی خەڵك و دەوامی خوێندنگە و فەرمانگەكان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





