
پارەی گەنمی جووتیاران ، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
چەکی پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندییە، ئێستا ڕێکارەکانی خەرجکردن و گواستنەوەی پارە بۆ بانکەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی فیدڕاڵی ئەمساڵ بڕی 598 ملیار دیناری دیاریکرد وەك شایستەی دارایی 700 هەزار تۆن گەنمی ڕادەستکراو بە سایلۆکان لەلایەن جووتیارانی هەرێمی کوردستانەوە، لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا بەچەند گوژمەیەک پارەکەی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کرد و چەند ڕۆژێک پێش ئێستاش دوایین گوژمەی پارەکە خەرجکرا.
لێدوانی فەرمی: نازم ئەتروشی، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردنی گەنمی دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، ڕێککارەکانی گواستنەوەی پارە بۆ بانکەکانی کوردستان ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژ دەخایەنێت، ئەگەر هیچ گرفتێک نەیەتە پێش ئەم هەفتەیە جووتیارانی دهۆک بەر لە کۆتایی هەفتە پارەکانیان وەردەگرن."
ژمارەکان وادەڵێن: دوایین گوژمەی پارەکە 125 ملیار و 852 ملیۆن و 997 هەزار دینارە، بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەبێت:-
هەولێر: 44 ملیار و 43 ملیۆن و 43 هەزار دینار.
سلێمانی: 47 ملیار و 642 ملیۆن و 421 هەزار دینار.
دهۆک: 34 ملیار و 165 ملیۆن و 533 هەزار دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا بە مەرج دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوە کردارییەکان بۆ یەکخستنی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 کارا دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوە کردارییەکان بۆ یەکخستنی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 کارا دەبن
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ 29 دۆلار بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێككەوتنی نەوت واژۆ دەكرێت؛ ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لە پرسی مووچە دەدات
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی بۆ ئاڤا: ڕێككەوتنی سێقۆڵی هەناردەكردنەوەی نەوت واژۆ دەكرێت