
ئاڤا نیوز
لەسەر داواکاریی وەزارەتی دارایی عێراق، لیستی ناوی مووچەخۆران بۆ مووچەی مانگی 12 ئامادە دەکرێتەوە و بۆ هەر مووچەخۆرێک دوو بڕگەی نوێ زیاد دەکرێن.
وێنە گەورەکە: لە كۆبوونەوەی 15ی ئەم مانگەی نێوان شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق، بڕیار درا لە ماوەی 10 ڕۆژدا سەرجەم کێشە تەکنیکییەکانی لیستی ناوی مووچەخۆران چارەسەر بکرێن و تەیف سامی گوتبووی تاوەکو کێشەکان چارەسەر نەکرێن ئامادە نییە مووچەی مانگی 12 بنێرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەر ڕاسپاردەی تەیف سامی دوو ڕۆژە شاندێکی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەولێرە و لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان کار لەسەر چارەسەرکردنی گرفتەکان دەکەن. شاندەکە لە سێ کەس پێکهاتووە و هەفتەیەک لە هەولێر دەمێننەوە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی شاندەکەی عێراق داوایان كردووە لیستی مووچەی مانگی 12 جارێکی دیکە ئامادەبکرێتەوە و بۆ هەر مووچەخۆرێک دوو بڕگە زیاد بکرێن:
یەکەم: زیادکردنی بڕگەیەکی تایبەت بە ژمارەی ناسنامە یاخود کارتی نیشتمانی مووجەخۆران.
دووەم: بڕگەیەکی دیکە زیاد بکرێت تایبەت بە دیارکردنی ڕێکەوتی دامەزراندنی فەرمانبەران.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەهۆی ئەو داواکارییە نوێیە، وەزارەتی دارایی فەرمانگەکانی ئاگادار کردووەتەوە بەزووترین کات و بە ڕەچاوکردنی ئەو دوو داواکارییە، لیستەکان بگەڕێننەوە، بۆ ئەوەی کێشە بۆ لیستی مووچەی مانگی 12 دروست نەبێت. ئەمە لەکاتێکدایە لە 9ی ئەم مانگەوە لیستی مووچەی مانگی 12 بۆ بەغدا نێردراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





