شاندی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 12 لەگەڵ خۆیان دەبەن بۆ بەغدا
- بزنس
- 19 کانوونی یەکەم

گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ماوەی چوار ڕۆژە تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەولێرن و بە هاوبەشی تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی سەرقاڵی ڕاپۆرتی کۆتایین، سەبارەت بە تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی لەسەر لیستی مووچەن، بەیەکەوە لیستی مووچەی مانگی 12 ئامادە دەکەن و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەیبەنە بەغدا.
وێنە گەورەکە: ماوەی 10 ڕۆژە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 12ـی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، بەڵام بەهۆی تێبینییەکان جارێکی دیکە لەگەڵ تیمی تەکنیکی دارایی عێراق ئامادە دەکرێت و دەبرێتەوە بەغدا.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان زانیاری وەرگرتووە کە دوای تەواوبوونی کارەکانیان تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق دەگەڕێنەوە بەغدا و تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش لەگەڵیان دەڕۆن، بۆ ئەوەی لە زووترین ماوەدا ڕێکارەکانی خەرجکردنی پارەی مانگی 12 دەستپێبکات.
ئەمەش بزانە: وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگەکانی 10 و 11ـی بە ناتەواوی ناردووە و نزیکەی 600 ملیار دینار کورتهێنان هەیە هەوڵەکان بۆ ئەوەن پێش کۆتایی ئەمساڵ مووچەی مانگی 12 و 430 ملیار دینارەکە بنێردرێت کە پێشتر موناقەلە کرابوو و بڕیاری خەرجکردنی درابوو، تاوەکو ئێستاش دیارنییە بەغدا بۆ مووچەی مانگی 12 بڕی چەند دەنێرێت
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە