
دیمەنی گوندێکی تورکیا کە بەفرێکی زۆری لێ باریوە
ئاڤا نیوز
بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر لە ناوچە جیاجیاكانی باكووری كوردستان، ڕێگای هاتووچۆی نێوان 14 گوند پەكی كەوتووە.
وێنە گەورەكە: شەپۆڵێكی سەختی سەرما و سۆڵە و بەفربارین پارێزگاكانی باكووری كوردستانی گرتووەتەوە و لە زۆربەی شوێنەكان ئاستەنگی بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان دروستكردووە، لە هەردوو پارێزگای ئاگری و ئەردەخانیش بەهۆی زۆری ڕێژەی بەفربارین ڕێگای هاتووچۆی نێوان 14 گوند بە تەواوی داخراوە، هاوكات بەشێك لە ڕووبار و چەمەكان بەستوویەتی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی توركی، سەرۆكی شارەوانی پارێزگای ئەردەخان لە باكووری كوردستان، داوای لە هاووڵاتیان كردووە بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت، نەیەنە دەرەوە و باشترە ئەم چەند ڕۆژە لە ماڵەكانیان بمێننەوە تاوەكو تیمەكانی فریاكەوتن و ڕێگاوبان، ڕێگاوبانەكان لە بەفر پاكدەكەنەوە و بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەكان دەیكەنەوە.
زانیاریی زیاتر: لە زۆربەی ناوچەكانی باكووری كوردستان و پارێزگاكانی دیكەی توركیا پلەكانی گەرما بۆ 15 پلەی ژێر سفری سەدی دابەزیوە، لە پارێزگاكانی ئاگری و ئەردەخان گەیشتووەتە 20 پلەی ژێر سفری سەدی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






