حووسییەكان: زیانی هێرشەكانی ئیسرائیل لە دەریای سوور 313 ملیۆن دۆلارە
- بزنس
- 22 کانوونی یەکەم

ساتی بە ئامانجگرتنی پێگەکانی حووسییەکانی یەمەن لەلایەن ئەمریکاوە
ئاڤا نیوز
حوسییەكانی یەمەن ڕایدەگەیێنن، زیانی بۆردوومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر بەندەری ئەلحودەیدەی كەناراوەكانی دەریای سوور لە ڕۆژئاوای یەمەن، بە 313 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت.
وێنە گەورەكە: لەوەتەی مانگی تەمموزی ئەمساڵەوە، ئیسرائیل هێرشەكانی بۆ سەر یەمەن و بەدیاریكراوی كەناراوەكانی ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە و دەریای سوور چڕكردووەتەوە کە حووسییەكان كە لەو ناوچەیە باڵادەستن زیانی گەورە بە ژێرخانی ئابووری بەندەرە بازرگانییەكان گەیشتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حووسییەكان لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژە بەوە دەكەن، ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل جگە لە بەندەری حودەیدە، زیانی بە هەریەك لە كرێن و بەرزكەرەوەكانی بەندەرەكە و وێستگەی كارەبای ڕۆژئاوای یەمەن گەیاندووە، هاوكات جووڵەی كەشتیە بازرگانییەكانیش پەكی كەوتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بەندەرە بازرگانیانەی كەوتوونە گەرووی بەیەكگەیشتنی دەریاكان، بەگوێرەی بنەماكانی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوەیەكگرتووەكان، پێویستە لەكاتی شەڕ و ناكۆكییەكاندا پارێزراو بن و بەهیچ جۆرێك بەئامانج نەگیرێن، بەوپێیەی كاریگەری لەسەر جووڵەی بازرگانی جیهانی دەبێت.
باكگراوند: لەگەڵ دەستپێكردنی شەڕ لە كەرتی غەززە لە 7ـی ئۆكتۆبەری ساڵی 2023، حووسییەكانی یەمەن وەك لایەنگیری و پیشاندانی هاوسۆزیی بۆ حەماس بەرەیەكی شەڕیان لەدژی ئیسرائیل كردەوە و سەرەتاش سەرجەم ئەو كەشتیە بازرگانییە ئیسرائیلیانەیان بەئامانج دەگرت كە بە گەرووی بابولمەندەب لە دەریای سوور تێدەپەڕین، لەبەرامبەردا ئیسرائیل بە هاوكاری ئەمریكا و بەریتانیا جەنگی لەدژی حووسییەكان ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نەتەنیاهۆ دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە