
وێنەی پارەی و لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەشێکی زۆر لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییان بڵاوکردووەتەوە بەهۆی تەواوبوونی ساڵی داراییەوە، سبەی دوای تەواوبوونی دەوامی ئاسایی چیتر هاووڵاتییان ناتوانن باج و سزاکانیان ڕادەست بکەن تا دوای تەواوبوونی پشووەکانی سەری ساڵ.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە 15-12-2024 هەژماری خەرجی دارایی دادەخات، هەژماری داهات تاوەکو 31-12-2024 بەردەوام دەبێت، بەڵام بەهۆی پشووی سەری ساڵەوە کە لە 25-12-2024 دەست پێدەکات سبەی دوایین وادەیە بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکان داهاتەکانیان بگەڕێننەوە گەنجینەکان.
لێدوانی فەرمی: سیامەند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران بە ئاڤای ڕاگەیاند: "24ـی مانگ کۆتا وادە دەبێت و پێویستە هەموو بەڕێوەبەرایەتیی و فەرمانگەکان داهاتیان بگەڕێنەوە گەنجینەکان لەوێشەوە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی دەکرێت لە 31-12-2024 هەژماری کۆتایی ساڵ دادەخرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێک لەو بەڕێوەبەرایەتییانەی کە داشکانیان لە قەرز و کرێیەکان کردووە تەنیا دوو ڕۆژیان لە بەردەم ماوە بۆ ئەوەی لەو داشکاندنانە سوودمەند ببن کە پێشتر کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






