
ژماردنی بڕە پارەیەک، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر لەبارەی درێژکردنەوەی داشکاندنی سزای سەرپێچی هاتووچۆ ڕایگەیاند، هیچ بڕیارێک بۆ ڕاگرتنی لە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆوە نەهاتووە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 24-3-2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاری لێخۆشبوونی 20٪ی سزا کەڵەکەبووەکانی هاتووچۆی دەرکرد، هاوکات قەرزی کرێی کارەبا و کرێی خوێندنی پاراڵێلی زانکۆ و پەیمانگاکانیشی بەهەمان ڕێژە دەرکرد.
لێدوانی فەرمی: عەمید هێمن ئەمین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دووجار بۆ ماوەی شەش مانگ پرۆسەکە درێژکرایەوە، تاوەکو ئێستاش هیچ بڕیارێک لە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی ڕاگرتنی 20٪ی داشکاندنی پارە کەڵەکەبووەکان نەهاتووە.
زانیاریی زیاتر: بە وتەی هێمن ئەمین؛ خەڵک لە داشکاندنی 20٪ی سودمەند بووە و پێشوازییەکی زۆری لێکراوە، هەر ئەمەش وایکرد دواین جار وادەی کۆتایهاتنی پرۆسەکە دیاری نەکرێت و لە ساڵی 2025یش بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە