
لۆگۆی بانکی ناوەندیی عێراق و نەخشەی کوردستان، سەرچاوە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
مەرجی دانانی ڕەهنی دوو ملیار و 500 هەزار دینار لەسەر کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو هەڵدەگیرێت، بەم بڕیارەش لەمەودوا کۆمپانیاکان لە بازاڕ دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی دەفرۆشن.
چیرۆکی سەرەکی: دوو ساڵ پێش ئێستا دوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، بانکی ناوەندیی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخ مەرجێکی قورسی لەسەر کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان دانا، ئەویش دانانی سەرمایەی دوو ملیار و 500 هەزار دینار بوو وەکو ڕەهن.
بۆچی گرنگە: لەمەودوا کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەتوانن ئاسانتر دۆلار لە بانکی ناوەندی وەربگرن و کارەکانیان بکەن، هاووڵاتیانیش ئاسانتر دەستیان بە دۆلاری هەرزان دەگات.
لێدوانی فەرمی: بڵند محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بە ئاڤا نیوز گوت: لەمەودوا کۆمپانیاکان دەتوانن دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بفرۆشن کە بەهای هەر 100 دۆلارێک 132 هەزار دینارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان 600 کۆمپانیای ئاڵوگۆڕای دراو هەیە، دابەشی دوو گرووپ دەبن، گرووپی ئەی لە پێنج کۆمپانیا پێکدێن و سەرمایەی ڕەمزییان پێنج ملیار دینارە، گرووپی بی لە 10 کۆمپانیا پێکدێت و سەرمایەکەیان دوو ملیار و نیوە.
زانیاری زیاتر: دوای بڕیارەکە گرووپی ئەی دەسەڵاتیان پێدەدرێت لە بازاڕ و فڕۆکەخانەکان دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بە گەشتیاران بدەن، گرووپی بیش تەنها لە فڕۆکەخانەکان ئەو دەسەڵاتەیان پێدەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 17 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
51 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





