ئاڤا نیوز هۆکاری دابەشنەکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی چەمچەماڵ ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 25 کانوونی یەکەم

گرافیکی هەواڵی ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەشێک لە پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکانی قەزای چەمچەماڵ دژی دابەش نەکردنی مووچەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی، قایمقامی چەمچەماڵیش لەوبارەیەوە دەڵێت 'پشووە و چاوەڕوانی فەرمانی وەزارەتی دارای و ئابوورین تا مووچە دابەش بکەین'.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 25-12-2024، بەشێک لە پێشمەرگەکانی سەر بە لیوا هاوبەشەکان لەپێش باڵەخانەی قایمقامیەتی چەمچەماڵ گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی، وەک خۆیان دەڵێن، پێیان وتراوە ئەمڕۆ مووچەکانیان دابەش دەکرا، بەڵام بەبیانووی پشوو دواخراوە.
لێدوانی فەرمی: ڕەمک ڕەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: قسەی ئەوانە ڕاستە، بەڵام ئەمڕۆ کراوە بە پشوو و ناتوانین مووچە دابەش بکەین، ئێستا لە هەوڵداین لەگەڵ بانکەکانی پارێزگای سلێمانی، چونکە کردنەوەی بانک فەرمانی وەزیر و وەزارەتی دارایی دەوێت، هەر کاتێک فەرمان بکات ئێمە ئامادەین مووچە دابەش بکەین، چونکە پارە لە بانک هەیە.
زانیاریی زیاتر: لە قەزای چەمچەماڵ تەنیا دوو بانک هەیە، ئەوانیش بانکەکانی چەرمۆ و چەمچەماڵن، لە هەر بانکێک زیاتر لە 15 هەزار مووچەخۆر هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە شەش هەزار کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراو و زیندانی سیاسیی لە قەزای چەمچەماڵ مووچە وەردەگرن.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 17 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
51 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






