
کردنەوەی فێستیڤاڵی ناو بازاڕی گەورەی هەولێر
ئاڤا نیوز
لەنێو بازاڕی شاری هەولێر، بازاڕێكی كاتی كە پێكهاتووە لە چەندین كۆشكی فرۆشتن و نمایشی كەلوپەل و خۆراك دەكرێتەوە و تا دوای سەری ساڵی بەردەوام دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بازاڕە كاتییەكەی هەولێر لە شێوەی فێستیڤاڵێكە و لە 40 كۆشك و ستاندی كاسبار و كۆمپانیا نێوخۆییەكان پێكهاتووە كە خواردن و خواردنەوە و جلوبەرگ و کەلوپەلی دێرینی کوردەواری و بەرهەمەكانیان نماییش دەكەن.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار بە ئاڤای گوت، "ئامادەسازییەکانمان لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان چڕکردووەتەوە و پێشبینی دەکەین زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار پشووەکانی سەری ساڵیان لە هەرێمی کوردستان بەسەر ببەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە یەكەم شەوی كردنەوەی فێستیڤاڵەكەدا سەدان هاونیشتمانی و گەشتیار ئامادە بوون و چاوەڕوان دەكرێت شەوی سەری ساڵ بازاڕەكە ببێتە یەكێك لە قەرەباڵغترین شوێنەكانی شارەكە كە لە هەمان شوێن یارییە ئاگرینەكانیش نماییش دەكرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش






