
سامان عارەب، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێر ئاشكرای دەكات كە بەهۆی كەمتەرخەمییەوە 10 وەبەرهێنەر سزای دارایی دراون. هاوكات سێ پڕۆژەش لە وەبەرهێنەرەكانیان وەرگیراونەتەوە و دراون بە وەبەرهێنەری دیكە.
بۆچی گرنگە: دەستەی وەبەرهێنان و بەڕێوەبەرایەتییەكان لە شارەكان چاودێری پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون دەكەن و هەر وەبەرهێنەرێك سەرپێچیی ڕێنماییەكان بكات سزای دارایی دەدرێت، ئەمەش گرنگە بۆ ئەوەی وەبەرهێنەرەكانی تر خۆیان سەرپێچیی ڕێنماییەكان نەكەن.
لێدوانی فەرمی: سامان عارەب، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێر لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی مۆری ئاڤا ڕایگەیاند: بەهۆی كەمتەرخەمی و سەرپێچیی ڕێنماییەكان لە سنووری هەولێر 10 وەبەرهێنەر سزای دارایی دراون و ڕێنماییەكانی ئەنجوومەنی وەزیران لەمبارەیەوە وەك خۆیان جێبەجێ كراون و جیاوازی لەنێوان هیچ كەسێكدا نەكراوە.
لەلایەكی دیكەوە: بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێر، نرخی خزمەتگوزارییەكان لە پڕۆژەیەك بۆ پڕۆژەیەكی دیكە جیاوازن، ئەویش بە هۆی جیاوازیی ئاستی خزمەتگوزارییەكانە، بۆ نموونە لە پڕۆژەیەك ڕێژەی سەوزایی زیاتر بێت پێویستی بە كرێكار و خزمەتكردنی زیاترە بەمەش دەبێت ئەو بڕە پارەیەی وەردەگیرێت زیاتر بێت لە پڕۆژەیەك كە ڕێژەی سەوزاییەكەی كەمتر بێت یان باڵەخانە بەرزەكان كە پێویستییان بە پاككردنەوە و چاودێریی زیاترە بەراورد بە خانووی ئاسایی.
بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێر گوتیشی: هیچ وەبەرهێنەرێك بۆی نییە گۆڕانكاریی لە نرخی كارەبای نیشتمانی و مۆلیدە بكات، بەڵكو نرخەكان لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە دیار دەكرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 3 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
37 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






