پارێزگاری هەولێر لەبارەی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان دڵنیایی دەدات
- ژینگە
- 26 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
دووکەڵی پیسی پاڵاوگە نایاساییەکان، هەواو ژینگەی هەولێریان پیسکردووە، بەهۆیەوە دووکەڵێکی ڕەش بەشێکی ئاسمانی هەولێری داپۆشیوە و بۆنێکی ناخۆشیش بڵاو دەکەنەوە.
وێنە گەورەکە: یەکێک لەو گلەییانەی بەردەوام دەکرێت پیسی ژینگەی هەولێرە، کاتێک بەیانیان لە شوێنێکی بەرز سەیری ئاسمانی شارەکە دەکەیت، چینێک دووکەڵی ڕەش دەبینیت شارەکەی تەنیوە، ئەمەش بە هۆکاری زۆربوونی شێرپەنجە و دەیان نەخۆشی دادەنرێت.
هۆکارە زانراوەکان: لە شاری هەولێر نزیکەی 150 پاڵاوگە هەیە، ژمارەیەکی زۆریان نایاسایین و مەرج و ڕێنماییە ژینگەیی و تەندروستییەکان پەیڕەو ناکەن، بەشێکیان کە ژمارەیان نزیکەی 60 پاڵاوگە دەبێت، لەناو پاڵاوگەکانیان پاڵاوگەی تریان بە نایاسایی دروست کردووە، ڕۆن و گاز و نەوتی خام بەقاچاخ دەبەن و بەبێ ڕەچاوکردنی هیچ شتێک دەیپاڵێون.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ، لەبارەی کاتی دروستکردن و مۆڵەتی ئەو پاڵاوگانە، بە ئاڤا میدیای گوت:
٠ ئەم پاڵاوگانە لە ساڵانی 2006 و ساڵانی دواتر دروستکراون، ئێستاش حەملەیەکی جددییان دەستپێکردووە بۆ داخستنیان.
٠ تەحەدا دەکەم لەم کابینەیەی حکومەت یەک پاڵاوگەی نایاسایی کرابێتەوە و هەموویان پێشتر دروستکراون.
٠ بەهیچ شێوەیەک ناچینە ژێر گوشاری هیچ بەرپرسێک، ئەمە مەسەلەیەکە پەیوەندی بە ژیان و تەندروستی خەڵکی هەولێرەوە هەیە.
ئەوەش بزانە: ئەو پاڵاوگانەی کە ئێستا ژینگەی هەولێر پیس دەکەن، بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هەیە دابخرێن.
باکگراوند: ماوەیەکە هەڵمەتی داخستنی پاڵاوگەکان دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 40 پاڵاوگەیان داخراون، بەهۆی سەرپێچیکردنیش ژمارەیەک لە خاوەن پاڵاوگەکان دەستگیرکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: ڕێژەی بەشداری دەنگدانی تایبەت 82,42% بوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لە دەنگدانی تایبەت یەکەمە و زۆرترین دەنگی هێناوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی زۆرترین دەنگی پووچەڵ هەیە و ئاڤا هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆی گشتیی ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت تا ئێستا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت





