ئاڤا نیوز
شاندی حکومەتی عێراق کە لە هەولێر ڕاپۆڕتەکەیان لەبارەی بودجە و مووچە ئامادە کرد، ئەمڕۆ لە بەغدا لەگەڵ تەیف سامی کۆبوونەوە، شاندی کوردستانیش گەڕانەتەوە کوردستان.
وێنە گەورەکە: لە ڕۆژانی ڕابردوودا تیمێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بوو، بەڵام بەهۆی پشوو لە عێراق، لەگەڵ تەیف سامی کۆنەبوونەتەوە، ئامانج لە سەردانەکەیان چارەسەری کورتهێنانی مووچەی مانگی 11 و یەکلاکردنەوەی پرسی مووچەی مانگی 12 بوو.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:
• شاندی هەرێمی کوردستان گەڕاونەتەوە هەولێر، ئەو شاندەی عێراق کە لە هەرێمی کوردستان بوو، لە بەغدا لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆبوونەتەوە و دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانیان لە هەولێر بۆ خستووەتەڕوو.
• ڕاپۆرت و یاداشتەکانی کۆبوونەوەی هەردوو شاندەکە لە هەولێر براوەتە لای تەیف سامی و گفتۆگۆی لەسەر کراوە، چاوڕوانی ئەنجامی کۆبوونەوەن کە چ بڕیارێک دەدرێت بەتایبەت لەبارەی ناردنی پارەکەوە.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر ئاڤا ئاشکرای کردبوو کە تەیف سامی گوتوویەتی هیچ شتێک لای ئەو نەماوە، ڕەزامەندی کۆتایی خەرجکردنی 430 ملیار دیناری موناقەلە و مووچەی مانگی 12 لای محەمەد شیاع سودانییە و خۆی بڕیاری لەسەر دەدات.
باکگراوند: ڕۆژی 15-12-2024، بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە پرسی مووچە، تیمی وەزارەتی دارایی عێراق و شاندی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا كۆبوونەوە، وەزیری دارایی عێراق بڕیاری دا تیمێک لە وەزارەتەكەیەوە سەردانی هەولێر بکەن و لە ماوەی 10 ڕۆژدا بە هاوبەشی کاری پێکەوەیی بکەن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە