وێنەی بەنزینخانەیەک - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێکە نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکانی کوردستان بۆ هەر لیترێک 25 بۆ 50 دینار دابەزیوە، ئەمەش بەشێکی بۆ کارئاسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە، ئێستا بەنزینی نۆرماڵ بە باشترین کوالێتی لە سلێمانی گرانترین و لە دهۆک هەرزانترینە.
وێنە گەورەکە: نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە سنووری سلێمانی بەراورد بە ناوچەکانی دیکە بەرزترین نرخی هەیە، تەنانەت ئەو بەنزینەی ڕۆژانە بە نرخی پاڵپشتکراو بەسەر شوفێراندا دابەش دەکرێت و هەر لیترێک 750 دینارە، لە سلێمانی تاوەکو ئەمڕۆ بە 800 دینار بوو، ئەمڕۆ 25 دینار دابەزیوە و نۆرماڵی بازرگانیش بەهەمان شێوە 25 دینار دابەزیوە.
لێدوانی فەرمی: بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، "هۆکاری دابەزینی نرخی بەنزین لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ کەمی خواست و زیادبوونی بڕی سووتەمەنی دەگەڕێتەوە."
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا نرخی بەنزینی نۆرماڵ کە بەرزترین ئۆکتانی هەیە و لە بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستان دەفرۆشرێت، بەم شێوەیە:-
هەولێر: نرخی هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لەنێوان 850 بۆ 870 دینارە.
دهۆک: نرخی هەر لیترێک 830 بۆ 850 دینارە.
سلێمانی: نرخی هەر لیترێک 900 بۆ 950 دینارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنزینی حکومی بە نرخی پاڵپشتیکراو، هەر لیترێک بە 750 دینار بۆ ژمارەیەک بەنزینخانە لە هەولێر و دهۆک دابین دەکات، لە سلێمانیش لەمەودوا هەر بە 750 دینار بۆ ژمارەیەک بەنزینخانە دابین دەکرێت و نابێت هیچ بەنزینخانەیەک لە سەرووی ئەو نرخە بیفرۆشێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بۆ گەنجینەکان: چەکی پارەکانتان ئامادە بکەن