دانیشتووانی گوندی پارچەبووەکان لە بەسرە داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن زەوییەکانیان لە مین پاک بکرێتەوە
- عێراق
- 2024-02-28

قوربانییەکی مینی چێنراو لە گوندی جورف مەلح - وێنە: ئانادۆڵۆ
ئاڤا نیوز
لە گوندێکی عێراق زیاتر لە هەزار کەس ئەندامەکانی جەستەیان بەهۆی مینەوە لەدەستداوە، داوا دەکەن حکومەت زەوییەکانیان لە مین پاک بکەنەوە.
36 ساڵ بەسەر جەنگی ئێران و عێراقدا تێپەڕیوە و هێشتا خەڵکی بەشێک لە ناوچەکانی عێراق دەبنە قوربانی پاشماوەکانی ئەو جەنگە، لەوانەش گوندێکی پارێزگای بەسرە لە باشووری عێراق، کە تاوەکو ئێستا زەویەکانی پڕە لە مینی چێنراوی ئەو سەردەمە.
گوندی جورف مەلح لە بەسرە بە گوندی پارچەبووەکان دەناسرێت
لە دوای ساڵی 2003ـەوە 45 کەس بەهۆی تەقینەوەی مینەوە برینداربوونە یان ئەندامەکانی جەستەیان لەدەستداوە، بەهۆی تەقینەوەی زۆری مینەوە ژمارەیەکی زۆری گوندنشینان ئەندامەکانی جەستەیان لەدەستداوە، ئێستا ئەو گوندە بە گوندی پارچەبووەکان دەناسرێت.
زیاتر لە هەزار کەس بوونەتە قوربانی
لە دوای جەنگی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە هێشتا زۆرێک لە خەڵکی گوندەکە لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو مینانەی کە لەسەر زەویەکانیان ماونەتەوە گیان لەدەست دەدەن، جگە لەوەش بەپێی ئاماری نافەرمی، تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار کەس لە گوندی جورف مەلح بەهۆی مینی چێنراوەوە قاچ یان قۆڵیان لەدەستداوە.
بەشی کوشتنی هەموو خەڵکی بەسرە مین لە گوندەکە هەیە
هەرچەندە بە چەند قۆناغێک کاری پاککردنەوەی مین لە گوندەکەدا کراوە، بەڵام خەڵکی گوندەکە پێیانوایە کارێکی وا نەکراوە و پشتگوێخستنی زۆر هەیە، چونکە تاوەکو ئێستا ڕێژەیەکی زۆری مین هەن. بەپێی ئامارە ناوخۆییەکان گوندی جورف مەلح، ئەوندە مینی چێنراوی تێدایە بەشی کوشتنی هەموو خەڵکی بەسرە دەکات.
چیرۆکی بەشێک لە قوربانییان
ئەحمەد جاسم یەکێکە لەو کەسانەی کە بەهۆی تەقینەوەی مین لە گوندی جورف مەلح برینداربووە و قاچێکی لەدەستداوە، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگەیاندووە، لەدەستدانی قاچی وایکردووە لە زۆر کار بکەوێت و ئێستا کاری مەڕداری کاردەکات.
جەبار مەهدی گوندنشینێکی دیکەیە و لە ساڵی 2003 مینی پیادا تەقیوەتەوە و ئەویش قاچێکی لەدەستداوە و ئەو دەڵێت، بەهۆی سەختی بارودۆخی ژیان لەو ماوەیەدا، دەستی بە کارکردن کردووە لە کۆکردنەوەی پاشماوەی کانزاکان بۆ بژێویی ژیانی خۆی.
زەینەب جابری تەمەن 14 ساڵ خاوەن چیرۆکێکی دیکەیە لەو گوندە و لە کاتی تەقینەوەی میندا چاوی لەدەستداوە و دایکیشی گیانی لەدەستداوە، بەهۆی ئەو بارودۆخەوە ناچار بووە قوتابخانە جێبهێڵێت.
جێگەی سەرنجە جەنگی عێراق و ئێران لە ساڵی 1980 تاوەکو 1988 ڕووی دا و بۆ ماوەی هەشت ساڵ درێژەی کێشاوە، شەڕێکی خوێناوی بوو، بەپێی ئامارەکان نزیکەی ملیۆنێک کەس لە هەردوولا کوژراون، هەروەها ناوچە سنوورییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە سەدان هەزار مین چێنراون.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ژینگەی عێراق، زیاتر لە دوو هەزار و 100 کیلۆمەتر چوارگۆشەی ئەو وڵاتە هێشتا بە مینڕێژکراوی ماونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە" هەڵدەوەشێنێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە" هەڵدەوەشێنێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەنگی واژۆی بەرپرسان بەپێی پلەکانیان دیاری دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردەی عێراق وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریکرد
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکی ناوەندی پێنج ڕێککار بۆ فراوانکردنی پارەدانی ئەلیکترۆنی ڕادەگەیێنێت