شاندێکی باڵای ئۆکراینا لە دیمەشق لەگەڵ شەرع کۆدەبنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 کانوونی یەکەم

کۆبوونەوەی ئەندری سیبیها وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا، لەگەڵ ئەحمەد شەرع
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندی وڵاتان لەگەڵ سووریا، ئەمڕۆ شاندێکی ئۆکراینا لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە.
وێنە گەورەکە: دوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا و گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن هێزەکانی تەحریرولشام، وڵاتان دەستیان کردووە بە ئەنجامدانی پەیوەندی دیبلۆماسی لەگەڵ وڵاتەکە، ئۆکرایناش ئامادەیی دەربڕیووە بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ ئەندری سیبیها، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا گەیشتە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع، بەرپرسی ئیدارەی نوێی سووریا کۆبووە و هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی نێوان کردەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەندری سیبیها، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئۆکراینا هەوڵەکانی دەخاتەگەڕ بۆ هاوکاریی ئیدارەی نوێی سووریا لە بوارە جیاوازەکاندا. ئێمەش وەک سوورییەکان بەدەست سیستمە ستەمکارییەکانەوە دەناڵێنین.
لەلایەکی دیکەوە: هەینی ڕابردوو ئۆکراینا، یەکەم کاروانی هاوکاریی خۆراکی پێشکەش بە سووریا کرد کە پێکهاتبوو لە بڕی 500 تۆن دانەوێڵە.
قووڵتر: ڕووسیا و ئۆکراینا ماوەی دوو ساڵە لە جەنگدان، هاوکات ڕووسیا هاوپەیمانێکی سەرەکی حکومەتی ئەسەد بوو، بەهۆیەوە شەرع جەختی کردەوە کە نایەوێت ڕووسیا بە شێوەیەک سووریا بەجێبهێڵێت کە هەندێک لایەن ئارەزووی بۆ دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ هەڕەشە لە ئێران دەکات؛ لە ئامادەباشیداین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: دڵنیاین لە سەرکەوتنی پرۆسەی "تورکیایەکی بێ تیرۆر"
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پشتگیریی ئیسرائیل ناکەم بۆ داگیرکردنی غەززە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەکگرتووەکان: لە غەززە زیاتر لە 100 منداڵ لە برسان مردوون