ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری دوای پشووی سەری ساڵ، هەوڵەکانی بۆ یەکلایکردنەوەی پرسی مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا چڕ دەکاتەوە، بەرپرسێکی وەزارەتەکەش دەڵێت 'گفتوگۆکانمان لەگەڵ عێراق بۆ ئەم بابەتە بەردەوام دەبێت'.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە 5-1-2025، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 و لە ماوەی چوار ڕۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت، بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 12، هەرێمی کوردستان پێویستی بە زیاتر لە 960 ملیار دینارە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەغدا هیچ بڕە پارەیەکی بۆ مووچەی مانگی 12 نەناردووە.
لێداوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی، لەبارەی مووچەی مانگی 12 ئایا لەسەر داهاتی ناوخۆ، یان لەلایەن بەغداوە دابین دەکرێت، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی دەوامە، سەرەتا دەبێت لەگەڵ خۆمان یەکلایی ببینەوە، دواتر لەگەڵ عێراق.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری گوتیشی: 'بۆ پرسی مووچەی مانگی 12 هەر دەبێت گفتوگۆ و هەوڵەکانمان لەگەڵ عێراق بۆ دابینکردنی بەردەوام بێت'.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوێک دوای هێرشەکەی ئەمریکا، بە مووشەک ئیسرائیل بۆردوومان کرا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ستارمەر: لە نزیكترین كاتدا ئێران دەگەڕێنینەوە سەر مێزی گفتوگۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
كێشەی مووچە لە كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق تاوتوێ دەكرێت