ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێ، تەواوی 441 ملیار دینارەکەی بەغدایان وەرگرتووە و بۆ مووچەی مانگی 11 خەرج دەکرێت، لەگەڵ بەغداش هەوڵەکان بۆ یەکلاکردنەوەی مووچەی مانگی 12 چڕ دەکەنەوە، تەیف سامیش داوا دەکات واز لە مووچەی مانگی 12 بێنن و لیستی مووچەی مانگی یەکیان بۆ بنێرن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 کرا و لە سێ ڕۆژی داهاتوودا تەواو دەبێت. بەهۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراقیش لە مانگەکانی ڕابردوودا پارەی بە کەموکوڕی ناردووە، چارەنووسی مووچەی مانگی 12 دیارنییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانیش لەبارەی گەیشتنی 441 ملیار دینارەکەی بەغدا ڕوونکردنەوەی دا، بەپرسێکی وەزارەتەکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: وەزارەتی دارایی عێراق ڕۆژی 31-12-2024 بڕی 441 ملیار و 494 ملیۆن و 549 هەزار دیناری خستووەتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممەش لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی، تەواوی پارەکەیان لە بانک ڕاکێشاوە، بۆ مووچەی مانگی یانزەش خەرج دەکرێت و کورتهێنانەکەی پێ پڕدەکرێتەوە".
زانیاریی تایبەت: لەبارەی چارەنووسی مووچەی مانگی 12 ئاڤا زانیویەتی، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق وتوویەتی ئەو بڕە پارەی ناردوویەتی واتا 441 ملیارەکە هی مانگی 12 یە نەوەک تەواوکاری مانگی 11. گوتووشیەتی حیساباتی ساڵی 2024 داخراوە و دەبێت لەمەودوا گفتوگۆ لەبارەی مووچەی مانگی یەک بکرێت و داوای کردووە لیستی مووچەیان بۆ بنێرن. بەڵام وەزارەتی دارایی کوردستان دەڵێ بەمە ڕازی نین، ئەرکی حکومەتی عێراقە تەواوی پارەی مووچە بنێرێت و گفتوگۆکان لەبارەی مووچەی مانگی 12 چڕ دەکەنەوە.
هەنگاوی داهاتوو: بۆ مووچەی ئەمساڵ دەبێت هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق ڕێککەوتنێکی نوێ بکەن، بۆ ئەوەی یەکلابکرێتەوە لەسەر چ بنەمایەک و چۆن بنێردرێت، واتە چەند دەنێرێت و پابەندییەکانی هەرێمی کوردستان چی دەبن؟
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش






