
دیمەنی بەنداوی سماقووڵی، وێنە سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
لە ساڵی 2017 دوای دروستکردنی بەنداوی سماقوڵی زەوی ژمارەیەک جووتیار بەر پڕۆژەکە دەکەوێت و لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا هیچ قەرەبوویێکیان وەرنەگرتووە، ئاڤا زانیویەتی کە نووسراوی تەرخانکردنی پارەکەیان لە ئەنجوومەنی وەزیرانە و ئەوەی ماوەتەوە تەنیا خەرجکردنەکەیە.
وێنە گەورەکە: ساڵی 2012 حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیادکردنی سامانی ئاو، کۆگاکردنی، بووژانەوەی کەرتی کشتوکاڵ و سامانی ماسی دەستکرا بە دروستکردنی بەنداوێک لە سماقولی لە سنووری قەزای کۆیە، ئەو کاتە زەوی زیاتر لە 50 جووتیار کەوتە نێو زۆنی بەنداوەکە و ژێر ئاو کەوت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی نووسراوی خەرجکردنی پارەکە لە ئەنجوومەنی وەزیرانە لیژنەیەک لەسەری پێکهێنراوە و هەڵسەنگاندن و تەخمینی بڕ و شوێنەکە دەکات، دوای تەواوبوونی کارەکانی ئەو لیژنەیە پارەکانتان نافەوتێت و خەرج دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەنداوی سماقولی ساڵی 2017 تەواو بوو، ئەوکات جووتیارانی زەرەرمەندبوو بەڵێننامەیەکیان پڕکردەوە، تاوەکو قەرەبوو بکرێنەوە، ئینجا چەکیان پێدرا ئەمما بەهۆی قەیرانی داراییەوە پارەکە خەرجنەکرا، تاوەکو ماوەیەک لەمەوپێش بەدیاریکراوی چەند ڕۆژێک پێش هەڵبژاردن ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر مژدانەی خەرجکردنی پارەکەیدا، بەڵام خەرجنەکرا ئەو جووتیارانەش دەیانەوێ بزانن بابەتەکە بەکوێ گەیشتووە.
ژمارەکان وادەڵێن: زیاتر 50 جووتیارە 400 دۆنم زەوییان ژێرئاوکەوتووە، قەرەبوو کردنەوەیان 5 ملیار و 200 ملیۆن دینار بوو، بەڵام هەندێکیان چەکەکەیان فرۆشتووەتەوە بە چەند وەبەرهێنەرێک تەنیا دوو ملیار و نیو دینار ماوە بۆیان خەرج بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






