
ژمارەیەک چەکداری کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراقی - وێنە: ئەلعەرەبیە
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران ناچاربوون بە ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا، ئێستا ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکان هەیە.
بەگوتەی چەند سەرچاوەیەک، ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا بەهۆی دروستبوونی دۆخێکی مەیدانی مەترسیدار و ڕێنمایی ڕاستەوخۆی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران بەناچاری ڕازی بووە بە ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، بەڵام لەبەر سێ هۆکار هێرشەکان دەستپێدەکاتەوە.
یەکەم: ناکۆکی لەگەڵ قەیس خەزعەلی
بەگوتەی سەرچاوە جیاوازەکان کە بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت قسەیان کردووە، بزووتنەوەی نوجەبا بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ عەسائیبی ئەهلی حەق ڕەتی کردەوە لەو ئاگربەستەی لەگەڵ ئەمریکییەکان ڕاگەیێنراوە بەشداربێت، یەکێک لە سەرچاوەکان دۆخی نێوان عەسائیب و نوجەبا بە ناکۆکی نێوان دوو کەڵەشێر دەچوێنێت، بەهۆی ڕێکنەکەوتن لەسەر دابەشکردنی هەژموون، نوجەبا هەوڵ دەدات ڕێگری لە پەلهاوێشتنی زیاتری عەسائیب لەناو دامەزراوە ئەمنی و ئابوورییەکانی حکومەتدا بکات، وەکو سەرچاوەیەکی دیکە دەڵێت، قەیس خەزعەلی بووە بە دروستکەری بڕیاری ستراتیژی ناو حکومەتەکەی سوودانی.
ئێستا نوجەبا ئاگربەست ڕەتدەکاتەوە، لە ترسی ئەوەی گۆڕەپانەکە بۆ عەسائیب چۆڵ نەبێت و ئەویش ناچار بێت بەیەکجاری ون ببێت. تەنانەت باس لەوەش دەکرێت لەکۆبوونەوەیەکدا لە تاران شەڕە قسە لەنێوان ئەکرەم کەعبی و قەیس خەزعەلی ڕووی داوە، بەهۆی ئەوەی قەیس خەزعەلی داوای ڕاگرتنی بەئامانجکردنی ئەمریکییەکانی کردووە.
دووەم: ئاگربەستی سیخوڕەکان
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی ڕاگرتنی هێرشەکانی نوجەبا ئەوە بووە، کاتی دەستبکەوێت بۆ دۆزینەوەی ئەو سیخوڕانەی زانیاری لەسەر گرووپە چەکدارەکان و بارەگاکانیان دەدەن بە هێزەکانی ئەمریکا، ناوی لیستێکیان لایە گومانی سیخوڕییان بۆ ئەمریکا لێدەکرێت، میدیاکار و فەرمانبەری حکومەت و ئەندامی گرووپە چەکدارەکانیشیان تێدایە.
سێیەم: تەڵەی ئەمریکا
بزووتنەوەی نوجەبا دوای ئەوەی ئەمریکییەکان لە دانوستاندنەکانیان لەگەڵ بەغداد گوتیان ئامانج لەو گفتوگۆیانە کشانەوەیان نییە، بەڵکو بۆ هاوبەشی ئەمنیی بەردەوامە، هەڕەشەکانیان بۆ شکاندنی ئاگربەستەکە دەستپێکردەوە.
بەگوتەی بەرپرسێکی عێراقی، دۆخی سوودانی لە کاتی ئاگربەستدا زۆرباشە، بۆ ئەوەی بوونی سەربازی ئەمریکا لە عێراق بەبێ کشانەوەیان کە ئەوە ڕوونادات ڕێکبخات.
سەرکردەکانی نوجەبا ناگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ نوێنەرانی حکومەت و محەمەد شیاع سوودانیش، لەبەر ئەوەی باوەڕیان وایە کە ئەوە دیالۆگە لەگەڵ قەیس خەزعەلی، بە سازشکردن بۆ نەیارێکی سیاسی خۆیانی دادەنێن لە کاتێکی ئاڵۆزدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و شەرع لە نیویۆرک چاویان بە یەکتری کەوت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار شێوازێكی نوێی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر شکستی پێهێنرا
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
حەوت کەس بە تۆمەتی ساختەکاری لە موڵکێکی دەوڵەتدا بە 15 ساڵ زیندانی حوکم دەدرێن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناسرییە خێزانێک بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی زیقار ساڵێکی دیکە لە کەرەڤانەکان درێژە بە خوێندنیان دەدەن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار لە مێژووی دامەزراندنییەوە یەدەگی زێڕی عێراق دەگاتە ئاستێکی پێوانەیی