ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کانوونی دووەم

کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کردوو لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی ناوچەکە و نەهێشتنی ئاستەنگییەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کراوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە، دوای سەردانە فەرمییەکەی بۆ تورکیا، سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، سەرۆکوەزیران بارزانی و سەرککۆماری تورکیا لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندی دوو لایەنەی نێوانیان و دوایین پەرسەندن و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و سووریا قسەیان کردووە.
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر گرنگی چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کراوەتەوە لە ڕێگەی دانیشتن و دیالۆگی ئاشتییانەوە، هاوکات باسیش لە نەهێشتنی ئاستەنگییەکانی بەردەم دووبارە هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ڕاگەیێنراویک لە بارەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایگەیاند: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی، باسی لە دۆخی سووریا و سەقامگیری عیراق و تورکیا کردووەتەوە، هاوکات ئەردۆغان باسی لە گرنگی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و ئەو جۆرە پڕۆژانە کردووە کە هۆکارێکن بۆ سەقامگیری و ئاشتەوایی لە ناوچەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد